تێکچونی تەوازن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

تێکچونی تەوازن

#تێکچوونی_تەوازنی_لەش 

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m

بارێکە کە تیایدا هەست بە ناجێگیر وسەر سوڕان ئەکەیت ،هەست ئەکەیت تۆ ئەجوڵێیت یان ئەسوڕێیتەوە یان سەر ئاو ئەکەویت لە کاتێکدا کە وەستاویت یان پاڵکەوتوویت ... 

هۆکارەکانئ بە هۆی نەخۆشی یان دەرمان بەکارهێنان یان کێشەی گوێچکەی ناوەوە یان کێشە لە مێشکدا .... 

# هەست کردن بە هاوسەنگی لەشمان لە لایەن ئەندامێکی زۆر بچووک لە گوێچکەئ ناوەوە کۆنتڕۆڵ ئەکرێت 
کە مووی زۆر زۆر بجووکیان تێدایە 
ئەم ئەندامە لاشەو تەرکیزمان بە جێگیری ئەهێڵێتەوە لە کاتی جوڵەدا ... 

** نیشانەکانی 

1- گێژ بوون سەرگێژ خواردن 

2- کەوتن بە زەویدا ،یان وا هەست ئەکات ئەکەویت بە زەویدا 

3- سەر سووک بوون و هەست کردن بە سەر ئاو کەوتن 

4- ڵێل بینین 

5- تێکچوونی بیرو هۆش 

وە نیشانەکانئ وەک هێڵنج و رشانەوەو قەلەقی بێزاری ..... هتد 

***جۆرەکانی 

یەکەم 
نا هاوسەنگی لە هەندێ جولەدا 
بۆ نمونە کاتێک کەسەکە ئاوڕ بداتەوە 
یان ئاوڕی تەنیشت بداتەوە 
یان تەماشای سەرەوە بکات یان تەماشائ خوارەوە بکات .... 

# ئەمجۆرەیان زۆربەی کاتەکان خۆی چاک ئەبێتەوە لە ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک 

دووەم 

ئیلتیهاباتی گوێ ناوەوە 
کە زۆربەی جار لەگەلئدا کەسەکە ئیلتیهابی سینکیشی هەیە 

بە دژە بەکتریا چارەسەر ئەکرێت 

سێیەم meniere's disease 

نەخۆشییەکە کە وا شلەی ناو ئەو ئەندامەی کۆنترۆلی هاوسەنگی ئەکات لە گوێدا کەم ئەبێت و کەسەکە هەست بە نیشانەکانی نا هاوسەنگی ئەکات ،وە ماوە ماوە هەستی بیستنی لە دەست ئەدات و هەست بە وژە وژ ئەکات ژە گوێچکەی یان هەست بە پر بوونی گوێچکەی ئەکات ... هۆکاری ئەم نەخۆشییە نەزاندراوە 

چارەسەری : دەرمانئ دژە سەر سوڕانی وەرئەگرێت لەو حالەتانەی سەری ئەسوڕێت ... 

چوارەم 

ئیلتیهابی ئەو دەمارەئ گویچکەئ ناوەراست ئەکەیەنێت بە مێشک 
بە دژە بەکتریا چارەسەر ئەبێت 

ئەوانەی باسمان کردن 
لەگەل هۆکارەکانئ تریشدا 

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m
زۆربەیان چارەسەریان هەیەو پێویستە لای پزیشکی پسپۆر هۆکارەکەی دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت .....

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m