ئایا زانیووتە هەموو یەکێ لە ئێمە ،ریخۆڵە کوێرەمان هەیە؟! ئەی کاتێک توشی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرەبوین چۆن بزانین و نیشانەکانی کامانەن؟
بەشی :: راگەیاندی تەندروستی چەمچەماڵ
هەموو کەسێک لە ئێمە ئەندامی ریخۆڵە کوێرەی هـەیە ئەمە نەخۆشی نییە بەهەڵە لەناو خەڵکیدا ئەمانە دەوترێت ، بەڵام (هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە)نەخۆشیەکەو بریتيە لەهەوكردنی ناو پۆشی ڕیخۆڵە كوێرە و پاشان بڵاوبونەوەی بۆ بەشەكانی تری،سەرەڕای گەشە نەكردنوبچوكی قەبارەی ریخۆڵە كوێرە، دەركەتووە كە ریخۆڵە كوێرە بەشدارە لە هـاوسەنگی بەرگری ناووپۆشی ریخۆڵە، وەكوو كۆگایەكی هەڵگریی بەكتریا سوود بـەخشەكان رۆڵ دەبینێت بـە تایبەتی لە پاش چـاكبوونەوەی نەخۆش كە تووشی سكچوون بووە.
ئەم نەخۆشیە حاڵەتێكی كتوپڕە كە دەستبەجێ پێویستی بە چارەسەرە،بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر بێتو پشتگوێ بخرێت، دەبێتە هۆی تەقینی ریخۆڵە كوێرە و سەرئەنجام هـەوكردنی دیواری ناوەوەی بۆشایی سك تێیدا روودهدات.
ریخۆڵە کوێرە پێشیدهگوترێت "سێکۆم" كه بەشی سەرەتایی ریخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەو ژوور دهگرێتهوه و درێژیەکەی لە نێوان (٥ تاکو ١٢)سم دەبێت ،ئەو کەسانەى تووشى نەخۆشیەکە دەبن تەمەنیان لە نێوان (١٠بۆ ٣٠) ساڵدایە.
ئەم نیشانانە دەریدەخەن ئەو کەسە تووشی ریخۆڵە كوێرە بووە :-
١- ئـازاری ناوسك و دەووری نـاوك ، پاشان ئازارەكــە دەچێتە بەشی خوارەوەی لایراستی سك لەكاتی پەستان خستنە سەر سكی نەخۆشەكە هەمان ئازاری بۆ دروستدەبێت.
٢- ئارەزوی خـواردن كەمدەبێتەوە، هەندێكجارتوشی هێڵنجو رشانەوە، و قەبزی یان سكچوون دەبێت.
٣- خێرا لێدانی دڵی نەخۆشەكە زیاد دەكـات و پلـەی گـەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە.
٤- كاتێك بە نەخۆش دەوترێت بكۆكـە یـان لە كاتی جووڵەدا نەخۆش هەست بە ئازار دەكات.
دەربارەی چارەسەری (هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە)تەنيا رێگەی چارەسەركردن بۆ ئەو حاڵەتە بریتیی لە لابردنی ئەو ئەندامە ئەویش بەئەنجامدانی نەشتەرگەری لەرێگەی كردنەوەی (ناو سك یان نازورەوە).
ئەو بۆچونە هەڵەیە كە دەگوترێ: "ڕیخۆڵە كوێرە لەجەستەی مرۆڤ زیادەیە و هیچ سوودێكی نییە".
بەڵکو رۆڵێكی گرنگی هەیە لە كۆكردنەوە و هەڵگرتنی بەكتریا سوود بەخشەكان لە نێوو خۆیدا، لەكاتێك كێشە لـە پرۆسەی هەرس كردن هـەبێت، بەكتریا سوود بەخشەكان دەردەدات و كێشەكان چارەسەردەكات،هەروا دەتوانن مرۆڤ لە نەخۆشی (كولێرا و دیزنتاریا) بپارێزن.
بەمەش بۆتە بەشێكی گرنگی سیستمی بەرگری لەش، مرۆڤ لە تووشبوون بە زۆر كێشە دەپارێزێت، بەتایبەت كێشەكانی كۆئەندامی هەرس.
ئەم گرفتە بە هـۆکاری سەرەکی هـەوكردنی ریخۆڵــە كـوێرە دادەنرێت:-
ئەو گرفتەش گیرانی ناوپۆشی ریخۆڵە کوێرە کەدەبێتە هۆی هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە،بەکتریا بەخێرای زیاد دەکەنو دەبن بەهۆی ئەوەی کە ریخۆڵە کوێرە تووشی ئەم هەوکردنە بێت، و هەڵئاوسان و بە کێم پڕ ببێتەوە،وەئەگەر ئەم هەوکردنەش دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت ئەوا دەتەقێت.
رێنمایی گرنگی پزیشکەکان بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن یان دەیانەوێت نەشتەرگەری ئەنجامبدەن:-
یەک ـ رێنمای دەکرێن لە کاتی بوونی ئـازاری هاوشێوەی ئـەم نەخـۆشییە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن ، له تهواوى دنیادا ئەم نەخۆشییە بڵاوبۆتهوهساڵانه ٦٪ى خەڵکى تووشى دەبن ، زۆر کات ئەو کەسانەی تووش دەبن کەپێشتر تووشى هـەوکردنى ڕیخۆڵە کوێرە بوون لەبەر کـەمتەرخەمی خـۆیان دواتر لێیان خراپتر دەکات.
دوو ـ هـهركات نهخۆش بڕیارى نهشتهرگهرى ڕیخۆڵە كوێرهى دا بەلایەنی کەمەوە (٤) چوارکاتژمێر، پێشتر هیچ نەخوات و نەخواتەوە،دواتر لهلایهن پزیشكی پسپۆرە دەرمانیدژە خۆرە (antibiotic) وەربگرێت.