---- ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره :
---- کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ی گرنگ پێویست به فه‌حسی شه‌کره ده‌کات :
---- جۆره‌کانی فه‌حسی شه‌کره‌ی خوێن :
ــــ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیاتره له ( ٤۲٥ ) ملێون که‌سه له جیهان دا و نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش نازنن که نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه که زۆربه‌یان جۆری دووه‌مه ، له ئێستادا چیتر نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م ته‌نها تووشی مرۆڤی سه‌روو ( ٤۰ ساڵ ) نابێت به‌ڵکو مێرد مناڵ و گه‌نجانیش تووشی ده‌بن ۰
---- گرنگترین ئاماژه‌کانی تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره :
۱ ــــ تینوویه‌تی به‌رده‌وام : هه‌رچه‌نده بڕێکی زۆر ئاو بخورێته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام تینوویه‌تی ؛ کێشه‌ی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه له جیاتی ئاو شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان بخواته‌وه ۰
۲ ــــ بێهێزی و بێ تاقه‌تی به‌رده‌وام : هه‌میشه مرۆڤه‌که هه‌ست به هیلاکی و شه‌که‌تی و بێهێزی ده‌کات هه‌رچه‌نده بڕی پێویست خواردن ئه‌خوات و پشوو ئه‌دات به‌ڵام گشت کات ماندووه و توانای جووڵه و کاری ڕۆژانه‌ی نیه ۰
۳ ــــ لێڵی له بینین و دابه‌زینی ئاستی بینین له پڕ و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ۰
٤ ــــ که‌م خه‌ویی : ئه‌گه‌ر شه‌وانه که‌متر له پێنج سه‌عات بخه‌ویت بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره زیاد ده‌کات به هۆی زۆر ڕژاندنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و تێک چوونی هۆرمۆنه‌کانی تره‌وه ۰
٥ ــــ دابه‌زینی کێش له پڕ بێ ڕیجێم و وه‌رزش کردنه‌وه ۰
٦ ــــ بوونی نه‌خۆشی شه‌کره له ناو خێزان دا : ئه‌گه‌ر دایک یان باوک نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بێت ؛ ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی مناڵه‌کانیان به ڕێژه‌ی ( % ۳۰ ) زیاد ده‌کات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر دووکیان نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بێت ؛ ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی مناڵه‌کانیان به ڕێژه‌ی ( % ۷۰ ) زیاد ده‌کات ۰
۷ ـــ تووشبوون به هه‌وکردن و سوور بوونه‌وه‌ی پێست و دومه‌ڵ و هه‌وکردنی برین و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ی به شێوه‌ی به‌رده‌وام و زۆر ۰
۸ ــــ قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش به تایبه‌ت قه‌ڵه‌وی ورگ ۰
۹ ــــ به‌رزی ئاستی شه‌کره له خانمانی سکپڕ یان تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌ی کاتی دووگیانی ۰
۱۰ ــــ بوونی کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان ۰
۱۱ ــــ بوونی پرخه‌پرخ ۰
ــــ ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها کۆمه‌ڵێک ئاماژه‌ن ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره‌یان لێ ده‌کرێت و زۆر گرنگه پزیشکی پسپۆڕ فه‌حسی خوێنی پێویست بۆ ئه‌و که‌سانه بکات بۆ ده‌ست نیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که چونکه هۆکاری تریان هه‌بێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له نه‌خۆشی شه‌کره