---- بۆ نه‌خۆشی شه‌کره :
---- باشترین جۆره‌کانی میوه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره :
ــــ خواردنی میوه ڕۆژانه زۆر پێویسته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون ؛ به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر نه‌خۆش دوور ده‌که‌وه‌نه‌وه له خواردنی میوه‌ی تام شیرین له ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کر له خوێن دا ؛ به‌ڵام زۆر گرنگه که بزان که زۆربه‌ی میوه‌کان یارمه‌تی ڕاگرتنی ئاستی شه‌کره ده‌ده‌ن و ڕێگری ده‌که‌ن له به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر له ئاستی شه‌کره و خۆپاراستن له نزم بوونه‌وه‌ی شه‌کره له خوێن دا له ڕێژه‌ی ئاسایی که زۆر ترسناکتره له به‌رز بوونه‌وه‌ی ؛ به مه‌رجێک بڕی مام نه‌وه‌ند و به تازه‌یی و له نێوان ژه‌مه‌کان بخورێت نه‌وه‌ک به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و وشکراو ۰
---- باشترین جۆره‌کانی میوه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره :
۱ ــــ هه‌رمێ
۲ ــــ شلیک
۳ ـــ شاتوو و تووی سوور و تووتڕک و بلاک بێری
٤ ـــ مزره سێ‌و و سێوی سه‌وز و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز
٥ ـــ قۆخ
٦ ـــ کاڵه‌ک
۷ ـــ ئۆڤۆگادۆ
۸ ـــ کاڵه‌ک
۹ ـــ سندی و لیمۆ و پڕته‌قاڵ
۱۰ ـــ کێوی و گێلاس
&&&& ئه‌و میوانه‌ی پێویسته ڕۆژانه یه‌ک جار زیاتر نه‌خورێن :
۱ ـــ شووتی : یه‌ک قاش پڕ به ده‌ستی نه‌خۆش
۲ ـــ مۆز : یه‌ک دانه
۳ ـــ هه‌نجیر : دوو بۆ سێ ده‌نک
٤ ـــ خورما : یه‌ک بۆ سێ ده‌نک
٥ ـــ ترێ به تایبه‌ت ترێی ڕه‌ش : بیست بۆ سی بۆڵ ڕۆژانه
٦ ـــ هه‌نار : یه‌ک هه‌نار به قه‌باره‌ی ده‌ستی نه‌خۆشه‌که ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له نه‌خۆشی شه‌کره
