بۆتۆكس چیه ؟؟
بۆتۆکس بریتییە لەو مادەیەی کە پاش پوختەکردن لە ژەهری بۆتولینیەم* (جۆری A) دروست دەکرێت.
*ژەهری بۆتولینیەم ژەهرێکە کە بەکتریای کڵۆستریدیەم بۆتولینیەم
(Bacterium Closridium Botulinium) دروستى دەکات.
لە بواری جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت بۆ لابردنی چرچ و لۆچی پێستی دەمووچاو .
+ ئەم دەرمانە ماسولکەکانی دەمووچاو خاو دەکاتەوە و ڕێگە لە گرژبوونی دەگرێت لەڕێگەی نەهێشتنی ئیشی مادەیەکەوە کە پێی دەڵێن ئــەسیتایل کۆڵین (Acetylcholine) .
- بۆتۆکس لەڕێگەی دەرزیەکەوە دەدرێت لەو بەشەی دەموو چاو کە چرچی تێدا دەرکەووتووە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی سڕکەر.
نزیکی ســێ بۆ حەوت ڕۆژی دەوێت تا کاریگەریەکانی دەربکەوێت لەسەر دەمووچاو.
- باشترە دوو هەفتە پێش بەکارهێنانی بۆتۆکس هەندێک دەرمانی وەک ئەسپرین بەکارنەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی شین بوونەوەی دەموو چاو.
- کاریگەری بۆتۆکس لەسەر دەموو چاو سێ بۆ چوار مانگ بەردەوام دەبیت پاشان ووردە ووردە ماسولکەکان دەست بە گرژبوون دەکەن و چرچیەکانی پێست دەردەکەونەوە .
+ زیانە لاوەکیەکانی:
۱-شینبوونەوەی پێست بۆماوەیەکی کاتی.
۲-سەرئێشە لە دوو ڕۆژی یەکەمدا.
۳-نیشتنی پێڵووی چاو (بۆ ڕێگەگرتن لەم زیانە باشترە تا ۱۲ کاتژمێر دەست لەو شوێنە نەدرێت کە بۆتۆکسی لێدراوە ، وە سەردانەواندن لە کاتژمێری یەکەمی دوای چارەسەر).
٤-گڕبونی دەنگ و بوونی کێشە لە قوتدانی خواردن و دەربڕینی ووشە و بوونی کێشە لە کۆنتڕۆڵی میزکردن (ئەم زیانانە کاتێک ڕوو ئەدا کە بۆتۆکسەکە بڵاوببێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش).
_______________________
+ هەندێک کەس لەوانەیە حەساسیەتی بە بۆتۆکس هەبێت بۆیە ئەگەر دوای بەکارهێنانی توشی هەناسە توندی و خوران و گێژبوون کرد باشترە دکتۆری پسپۆڕ ئاگادار بکەیتەوە.
+ ئەو کەسانەی کە نابێ بۆتۆکس بەکار بهێنن ئەمانەن:
۱-ئافرەتی دووگیان
۲-دایکی شیردەر