ڕێنمایی بۆ زەخت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 10 أغسطس 2018

ڕێنمایی بۆ زەخت

م
چۆن فشاری خوێنت كەم دەكەیتەوە
فشاری خوێن ئەگەر لە ١٣٠/٨٠ بەرزتر بوو چەند  كەمتر بێتەوە سوودی هەیە بۆ  ئادەمیزاد لەو سوودانە ڕێژەی تووش بوونت نە نۆرەی دڵ ،نەخۆشیەكانی گورچیلە ،نەخۆشیەكانی چاو ،هەتا پارێزگاری لە بیرو زیرەكیش دەكات ،دابەزینی فشاری خوێن تەنها بە دەرمان نیە بەڵكە گۆڕینی شێوەی ژیان كاریگەری زۆری هەیە  ، دكتۆر فیشەر لەزانكۆی هارڤارد دەڵێت بەتەواوی ڕوون بووەتەوە كە گۆڕینی شێوازی ژیان كاریگەری هەیە بەقەدەر بەكارهێنانی دەرمان. هەندێك جاریش زیاتر.
هەواڵێكی تری خۆش ئەوەیە پێویست ناكات زۆر لەخۆت بكەیت هەتا ئەو سوودانە بەدەست بهێنی  ئێمە لێرەدا شەش هەنگاوی ئاسانت پێ دەڵێین كە سوودی زۆری دەبێت بۆ دابەزینی فشاری خوێن
١-هەندێك كێشت دابەزێنە:گرنگترین هەنگاو لەگۆڕینی شێوازی ژیان دابەزاندنی كێشە دابەزاندنی پێنج كیلۆ گرام لە كێش كاریگەری گەورە دروست دەكات لەسەر دابەزینی فشاری خوێن
٢- هێڵی سوور :هێلی سوور دابنێ بئ ئەو خواردنانەی كە خوێی سۆدیۆم واتە خوێی چئشتیان. تیادایە،ئەوەش بەوە دەكرێت یان دەبێت خوارنی ماڵەوە بخۆیت وە خۆت دڵنیا بیت كە خوێی كەمە  یان ئەو شتانەی كە دەیخۆیت بیخوێنەرەوە بزانە چەند خوێی تیایە ،لێرەدا ئەمەوێ شتێك بڵێم ئەویش ئەوەیە هەندئك كەس بەتەواوی خواردنی بێ خوێ دەخوات و پاش ماوەیەك بێزار دەبێت واز لەهەموو پارێزێك دەهێنێت بۆیە پێویستە پارێزێك بكەیت بتوانی ژیانت لەگەڵی ڕابهێنی
لێرەدا ئاماژە بەهەندێ خواردن دەكەین كە خوێی زۆری تیادایەو هەستیشی پێ ناكرێت هەموو جار وەك:
١-تێستەر ئەو خواردنەی كە لە هۆتیلەكان و هەندئك شوێندا هەیە لەجیاتی نان بەكار دێت و بەئامێرێك گەرم دەكرێتەوە هەروەها لەففە
٢-ئەو گۆشتەی كە بەپارچە پارچەی تەنك بڕڕاوەو هەڵگیراوە  یان هەر گۆشتێكی تری هەڵگیراو ڵە چێشتخانەو شۆێنە گشتیەكان كە ڕەنگیكی پەمەیی كاڵی گرتووە چونكە ئەو گۆشتە هەڵگیراوە بە هۆی خوێوە 
٣-پیتزا
٤-مریشك
٥-شۆربا
٦-سەندویچ
دووبارەی دەكەمەوە ئەگەر ئەم خواردنانە خۆت لەماڵەوە دروستی بكەیت و ڕئژەی خوێیەكەی بزانی ئەوە باشە ئەگینا ئەوانەی دەرەوە خوێی زۆر تیادایە
٣-بجووڵێ:واتە وەرزش بكە  نیو سەعات پێنج جار لەهەفتەیەك لای كەم باشە و سوودی زۆری دەبێت  بۆت ،وەرزشێك بكە حەزت لێی بێت  ڕاكردن مەلە كردن  بۆ ماوەی چەند خولەكێك لێدانی دڵت بگاتە ١٨٠-تەمەنت باشە لەگەڵ ئەوەی ئارەق بكەیتەوە
٤-هەندێك وەرزشی وەك كیش هەڵگرتن وەك یاری ئاسن بكە هەم كێشت دادەبەزێ و هەم ڕەشیق دەبی
٥-بۆ ئەوانەی مەشروب دەخۆنەوە نابێت یەك جار زیاتر بێت لەڕۆژێكدا
٦-كەم كردنەوەی دوودڵی و نائارامی:ئەوەش بەوەی كارێك بكەیت كەتەنها بیر لەو بكەیتەوە لە جەنجاڵیەكانی تر دوورت بخاتەوە ،لەوانە گوێ لە قورئان. گرتن نوێژێكی بە تەركیز ،پارانەوە ،هەندێ چالاكی تر وەك وەرزشەكانی خاوكرنەوە تمارین الاسترخا یان ئاسانترینیان  جەلساتی هەناسە وەرگرتنی قووڵ
تێبینی هەندێك شتم زیاد كردووە كاتێك ئەو دەڵێت چالاكی ئایینی من هەندیكم بەنمونە نووسیوە لە ئیسلامدا لەوانەیە ئایینەكانی تر شتێكی تر بێت
Harvard medical school