سورێنچک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 24 أغسطس 2018

سورێنچک

فرمانی سورێنچک چییە ؟
نەخۆشی و تێکچونەکانی سورێنچک چین؟ 
دوای خوێندنەوەی بابەتەکە چەند کۆمێنتێک بنوسە وەک هاوکاریەک بۆ پەیج.
 سورێنچک (Esophagus) ئەو ئەندامە شێوە بۆریەیە کە گەروو دەگەیەنێت بە گەدە کە ناسراوە بە بۆری خۆراک ، درێژی سورێنچک بە نزیکەیی ۸ ئینج دەبێت کە دەکاتە نزیکەیی ۲٠ ســم ، سورێنچک تەنها وەک بۆریەکی ناو بۆش نییە کە خواردن بگوازێتەوە بۆ گەدە بەڵکو سورێنچک پێکدێت لە خانەی ماسولکەی بۆ جوڵاندنی خۆراک بۆ گەدە ئەم کردارر ناودەبرێت بە Peristalsis .
لەبەشی سەرەوەی لووتکەی سورێنچک ماسولکە هەن ناودەبرێت بە Upper esophageal sphincter ,کۆمەڵێکی دیکە لەماسولکە لە بەشی خوارەوەی سورێنچک هەیە ناودەبرێت بە (Lower esophageal sphincter) ، ئەم ماسولکە شێوە زمانەییە شوێنەکەی کەمێک لە سەروو گەدەیە کاتێک خواردن قووتدەدەین ئەوا ماسولکەکانی ئەم زمانەیە خاودەبێتەوە و ڕێگە بە تێپەڕبوونی خۆراکە ماددە دەدات کە بچێتە ناو گەدە ، وە لەکاتی ئاساییدا کە خواردن نەخورێت ماسولکەکانی ئەم زمانەیە گرژ دەبێت و دادەخرێت بەمەش ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی خۆراک و ترشی گەدە بۆ سورێنچک.

تێکچوون و نەخۆشییەکانی سورێنچک :-
ئەو کەسانەی کە دەچنە تەمەنەوە ئەو زمانە ماسولکەیەی کە لەبەشی خوارەوەی سورێنچک هەیە لاواز دەبێت بەمەش گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچکیان زیاتر ڕودەدات ئەم حاڵەتەش ناسراوە بە Gastroesophageal reflux disease یان (GERD) ، ئەم حاڵەتەش توانای زیان گەیاندنی هەیە بە سورێنچک.
ئەم حاڵەتەدا مەرج نییە تەنها لەکاتی چوونە تەمەنەوە ڕوبدات ، وە کاتێک ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک ئەوا هەست بە سووتانەوە دەکرێت لە ناوچەی سنگ , هەندێک جار ئازارەکە بەشێوەیەک تووندە کە وا هەستدەکەیت جەڵدەی دڵ یان زەبحەیە. 
هەروەها حاڵەتی (GERD) هۆکارە بۆ برینی سورێنچک کە لەم حاڵەتەدا چەند نیشانەیەک دەردەکەون لەوانە ، ئازار و هێڵنجدان و دڵەکزێ و ئازاری سنگ .