پشکنینی دووگیانی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 22 أغسطس 2018

demo-image

پشکنینی دووگیانی

ن. 
پشکنینی دووگــیــانــی (Pregnancy Test)

 لە دوای یەکگرتنی تۆ و هێلکە لە لایەن وێڵاشەوە ئەم هۆرمۆنە دەردەدرێت و دوای 7 بۆ 12 ڕۆژ لە دەردانیشی لە ڕێگەی پشکنینەوە دەردەکەوێت هەندێک جار پێش 7 ڕۆژیش لە پشکنین دەر دەکەوێ ، پشکنینی حەمل دەتوانین لە ڕێگەی خوێن و میزیشەوە ئەنجامی بدەین . بەڵام لە ڕێگەی خوێنەوە زووتر دەر دەکەوێت وەک لە ڕێگەی میزەوە.

لە ڕێگەی خوێنەوە بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت :-
1- سەرەتا خوێنەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube کەوە پاشان Centerfuge دەکەین بۆ دەستکەوتنی سیرەم یان پلازما. 
2- دواتر سەری ئەو Strip ەی کە تایبەتە بە پشکنینەکە دەیخەینە ناو سیرەمەکە یان پلازماکە ، پاشان 6 - 5 خولەکێک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەچێ.

بەم شێوە ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە:- 
ئەگەر هەردوو هێڵی(T (Test و (C (Control دەرکەوتن و سوور بوون ئەوا ئافرەتەکە دووگیانە هەیە بەڵام ئەگەر تەنها هێڵی (C (Control دەرکەوت و سوور بوو ئەوا ئافرەتەکە دووگیان نیە.

لە ڕێگەی میزیشەوە ئەنجامی دەررێت بەم شێوەیە :
ئەم ڕێگەیان ئاسانترەو خانمان خۆیان دەتوانن ئەنجامی بدەن لە ماڵەوە ، تەنها پێویستیان بە Tube کو Strip ێک دەبێت.

1- سەرەتا پێویستە میزەکە لە ناو Tube ێکدا ئامادە بکەین و دواتر سەری Strip کە دەکەینە ناو میزەکەوە بۆ ماوەی نیو خولەک . 
2- پاشان Strip کە دەردەکەینەوە و بۆماوە 2 بۆ 5 خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت . وە بە هەمان شیوەی خوێنەکەش ئەنجامی ئەمیشیان
دەخوێنینەوە.

ئەگەر دوو خەتی سوور دەرکەوت ئەفرەتەکە دووگیانە ، بەڵام ئەگەر یەک خەتی سوور دەرکەوت ئافرەتەکە دووگیان نیە.

وەرگیراوە .com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhHKvwJOrD2TQ9U6nS-IZRnOjGh3m2RR8syv8y8To2DZAGW-dt9180fz2E7bH341gzfUXHTJhP-GnN911SoHKvt8ntQWWaRO597y5Pa1uDdkxoG_l1AQ7IiX-cPYWVhEtAZSU0Ro_3c98Q2/s640/