قه‌بزی
له‌نێوان ده‌م و كۆم،پاروویەك نانپێویسته نزیكه‌ی 9 مه‌تر له‌ناو بۆشایی ڕێره‌وی هه‌رس ببرێت تا ئه‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، له‌و به‌ینه‌دا گرژبوونی دیواری ڕیخۆڵه‌كان یارمه‌تی گوشین و پاڵپێوه‌نانی خواردنه‌كه ئه‌دات و له‌گه‌ڵیشیا پێكهاته خۆراكیه‌كان و ئاو و شله‌مه‌نیه‌كان به‌جێ ئه‌هێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دیواره‌كانی ڕیخۆڵه‌وه بمژرێت و بچێته ناو خوێن.. پاشماوه‌ی خواردنه‌كه‌ش ئه‌بێت به پیسایی و رۆژانه چه‌ند جارێك وا له كه‌سه‌كه ئه‌كات بچێت بۆ سه‌ر ئاو.
-قه‌بزی بریتیه له گۆڕانكاری له‌شیێوازی پیسایی كردنی كه‌سێك، واتە ژمارەى پیسایى كردنەكەى كەم دەبیێتەوە، یان پیسایىەكەى زۆر ڕەق دەبێت یاخود زۆر بە ناڕەحەتى پیسایى دەكات.
قه‌بزی حاڵه‌تێكی زۆر باوه و نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری خه‌ڵكی تووشی ئه‌بن،زیاتریش له مناڵان و كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌یه..
-به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌بزی چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه،وه‌كو:
-نه‌خواردنی ئاو و شله‌مه‌نی زۆر و نه‌خواردنی سه‌وزه ومیوه وخواردنه ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕێشاڵه‌كان
-نه‌جووڵانه‌وه و وه‌رزشنه‌كردن
-ده‌ست نه‌گه‌یشتن به سه‌رئاوی گونجاو بۆ نمونه له‌كاتی چون بۆ گه‌شت و سه‌یران
-نه‌خۆشیه ئه‌ندامیه‌كانی وه‌كو ڕەقبوونی دەمارەكان و پێكانی دڕكه‌په‌تك و نه‌خۆشی قۆلۆن و گیرانی ڕیخۆڵه ونه‌خۆشی لاوازی ڕژێنی ده‌ره‌قی و له‌كاركه‌وتنی گورچیله و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالسیۆم له خوێندا لەوانەیە ببنە هۆى قەبزى.
-شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و رێكه وپرۆستات له‌وانه‌یه ببنه هۆی قه‌بزی
- قه‌بزی له‌وانه‌یه به‌هۆی كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌ندێ ده‌رمان دروست بێت وه‌كو ده‌رمانه ئازارشكێنه‌كانی نمونه‌ی مۆرفین و دژه‌خه‌مۆكیه‌كان و ئه‌نتائه‌سید و حه‌بی ئاسن.
.
-له‌كه‌سانی به‌ساڵاچوو حاڵەتى قه‌بزی زۆره، ئه‌ویش دەگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمانی هه‌مه‌جۆر كه زۆریان كاریگه‌ری لاوه‌كی قه‌بزیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی لاوازبوونی هێزی ماسولكه‌كانی كۆم ناتوانن به ته‌واوه‌تی ڕیخۆله‌كانیان خاڵی بكه‌نه‌وه، جیا له‌وه‌ش كه‌سانی به‌ساڵاچوو رۆیشتن و جووڵاَنه‌وه‌یان كه‌مە ئه‌مه‌ش هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ حاڵه‌ته‌كه.
كاتێك كه‌سێك تووشی قه‌بزی ئه‌بێت جگه له‌وه‌ی كه‌متر ئه‌چێت بۆ سه‌ر ئاو و بڕی پیسایی كردنه‌كه‌ی كه‌متر ئه‌بێتەوە، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی تریشی له‌گه‌ڵ بێت،وه‌كو ئازاری كۆم و زه‌خت كردن له‌سه‌ر ئاو و ئاوسان و ئازاری سك و كه‌می ئیشتیهای خواردن و بێتاقه‌تی و هێڵنج و ڕشانه‌وه. ئەگەر قەبزیەكە زۆر بخایەنێت هه‌ندێ ماكی ته‌ندروستی له‌وانه‌یه دروست بێت وه‌كو مایه‌سیری و ف‌ت‌ق و قڵیشى كۆم و خزانى كۆم و خزانى مناڵدان.
-زۆرجار هیچ پشكنینێكی تایبه‌ت پێویست ناكات ئه‌نجام بدرێت بۆ حاڵه‌تی قه‌بزی،به‌ڵام هه‌ندێ جار پزیشكى پسپۆر بڕیاری ئه‌نجامدانی پشكنینه گشتیه‌كانی خوێن و ئه‌شیعه‌ی ئاسایی سك و سۆناری ناو سك ئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌بزیه‌كە.
-بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی قه‌بزی پزیشك جگه له ئامۆژگاری كردنی نه‌خۆشه‌كه به
ئه‌نجامدانی وه‌رزش و جووڵانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و په‌یڕه‌وكردنی چوونه سه‌ر ئاوی ڕێك و پێك و بێ دواكه‌وتن، هه‌روه‌ها هانی ئه‌دات كه ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخواتەوە و سه‌وزه و میوه‌ى وەكو خەیار و كاهوو و سڵق و نەعناع و سیێو و هەرمیێ و قۆخ بە تویكڵەوە زۆر بخوات بۆ ئه‌وه‌ی پیساییه‌كه‌ی شل بێت و ڕزگاری بێت له‌و ناڕه‌حه‌تیه.
-ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌بزی، واته ده‌رمانی ڕه‌وانی، دوو جۆرییان هه‌یه:
-گروپێك له‌و ده‌رمانانه به میكانیزمی پاڵ پێوه‌نانی شله‌یه‌كی زیاتر بۆ ناو ڕێخۆڵه‌كان و نه‌رم كردنه‌وه‌ی پیساییه‌كه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی قه‌بزیه‌كه ئه‌ده‌ن، نمونه‌ی ئه‌م گروپه‌شروبی لاكتیولۆزه.
-گروپی دووه‌می ده‌رمانی ڕه‌وانی ئه‌م ده‌رمانانه‌ن كه هانی گرژبوونی دیواری ڕیخۆڵه‌كان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پاڵ به پیسایه‌كه بنێن بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی له له‌ش.. ده‌رمانی بیساكۆدیل كه له شێوه‌ی حه‌ب و شاف هه‌یه ئه‌م كاره ئه‌كات.
"به‌هیوای له‌شێكی ساغ بۆ هه‌موو لایه‌ك"
د.داهات حەوێزى
پزیشكی پسپۆرى هەناوى و نەخۆشیەكانى دڵ