سیل - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 22 أغسطس 2018

سیل

نەخۆشی سیل tuberculosis 

نەخۆشییەکی ترسناکە کەوا بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی سییەکان ئەبێت لە ڕێگای بەکتریای mycobactrium tuberculosis 
ئەم بەکتریایە لە ڕێگای پشمین و کۆخەی کەسی تووش بووەو بەرامبەر کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە .... 

* نیشانەکانی 
ئەم نەخۆشییە دوو قۆناغی هەیە ،کەسی ئاسایی کەوا بەرگری لەشی بەهێزە لەگەل تووش بوونئ بەم بەکتریایە ،هیچ نیشانەیەکی لێ ڕوونادات و وە کەسیشی لێوە تووش نابێت ،بەلام بەکتریاکە ئەمێنێتەوە هەرکات بەرگری لەش لاواز بێت دەست ئەکات بە تەشەنە کردن .... 

1- قۆناغی نووستوو 
لەم قۆناغەدا کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نییە ،وە کەسیشی لێوە تووش نابێت ،بەڵام ئەگەر چارەسەر وەربگرێت ئەوا ئەتوانێت رزگاری بێت لە بەکتریاکە .... 

2- قۆناغی چالاک 
ئەم قۆناغە بە پێی بەرگری لەشی کەسەکە چەند هەفتەیەک یان چەند ساڵێک دوای تووش بوون بە بەکتریاکە دەر ئەکەوێت کە ئەمانەن 

1- کۆغەیەکئ تووند کە 3 هەفتە یان زیاتر ئەخایەنێت 

2- کۆغە کەوا خوێنی لەگەلە 

3- عارەقکردنەوە لە شەوانەدا 

4- لەرز 

5- دابەزینی کێش 

6- نەمانی ئیشتیهاء 

7- تا 

8- بێ توانایی 

9- سینگ ئیشە یان ئازاری سینگ لە کاتی هەناسەو کۆکە 

# ئەوەئ کە مەترسیدارە ئەوەیە ئەم بەکتریایە ئەگەر چارەسەر نەکرێت تووشی بەشەکانی تری لەش ئەبێت وەک میشک و عمود فەقەری و گورچیلەو جەرگ .... هتد 

** ئەو کەسانەی کە لەگەل تووش بووندا ئەگەری تووش بوونیان بە قۆناغی چالاک زۆر بەرزە 

1- نەخۆشی ئایدز 

2- نەخۆشی شەکرە 

3- شێرپەنجە 

4- عیلاجی کیمیایی 

5- ئەو کەسانەئ خۆراکیان کەمە بۆ خواردن وەک سۆمالییەکان 

6- بە تەمەنەکان 

7- جگەرە کێش 

8- معتادەکان 

*** ئالۆزییەکانی ئەم نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت 

1- تووش بوونئ عەمود فەقەری 

2- تێک شکاندنئ جومگەکان 

3- تووش بوونئ پەردەی دەورئ مێشک 

4- جەرگو گورچیلە 

**** خۆ پاراستن 
بە کوتانئ دژ بەم نەخۆشییە ئەبێت کەوا پۆستم کردووە لەسەری 

لەکاتی قسە کردن لەگەل کەسی تووشبوو بەینتان زۆر بێت ،وا باشە کەسی توش بوو دەمامک بپۆشێت 

دوور بوون لە جگەرەو کۆنترۆل کردنی شەکری خوێن 

**** چارەسەری 
ئەبیت کەسی تووش بوون بۆ چەندین مانگ لەسەر چەند جۆرە دەرمانێک بەردەوام بیت کە لەسەرەتادا سێ دژە بەکتریا و دواتر تا ماوەیەکی دریژ دوو جۆری دژە بەکتریا بەکاربهێنێت ،
لەبەر بەهێزی بەکتریاکە دژە بەکتریا زۆر بەهێزەکان بەکارئەهێندێت لە چارەسەریدا .....