غودە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

غودە

غودە Thyroid hormone 
ثایرۆید ڕژێنێكی شێوە پەپولەییە لەناو مل كە دوو ھۆڕمۆن بەرھەم ئەھێنێت(T3, T4) كە بڵاو ئەبێتەوە بەناو خوێن.
.......
كاری ئەم ھۆڕمۆنە :
١-ڕێكخستنی تێكشكانی خۆراك و بەكارھێنانی ڕاستەوخۆی وزە یان خەزن كردنی
یان پرۆسەی وەرگرتن و سوتاندنی خۆراك ڕێك ئەخات.
٢-كاركركردنی ئەندامەكان خێراتر یان خاو ئەكاتەوە
٣-ڕێكخستنی وەرگرتنی ئیكسجین و بەرھەم ھێنانی گەرمی.
........
زۆری ھۆڕمۆنەكە Hyperthyroidism:
پرۆسەی كاركردنی لەش خێرا ئەكات
ئەبێتە ھۆی نەخۆشییەكی باو ئەویش نەخۆشی (grave)ە،
نەخۆشییەكی دژە خۆییە(autoimmune disease).
..........
كەمی ھۆڕمۆنەكە Hypothyroidism:
پرۆسەی كاركردنی لەش و ڕێكخستنی خۆراك خاو ئەبێتەوە
وەرگرتنی ئۆكسجینی پێویست و گەرم كردنی لەش كەمتر ئەبێتەوە
........
نیشانەكانی كەمی ھۆڕمۆنەكە:
١-ھیلاك بوون
٢-كەمی وزە
٣-زیادبوونی كێشی لەش
٤-خاوبوونی لێدانی دڵ
٥-وشك بوونی پێست
نیشانەكانی زۆربوونی ھۆڕمۆنەكە:
١-دابەزینی كێشی لەش
٢-خێرابوونی لێدانی دڵ
٣-سكچوون
٤-گەورەبوونی ڕژێنەكە
٥-زوو تووڕە بوون
........
دیاریكردنی نەخۆشی Diagnosis
‏١-Thyroid-stimulating hormone(TSH)
‏٢-T3, T4
‏٣-Biopsy
‏٤-Radioiodine scanning
‏٥-Anti-throid autoantibodies