جۆرەکانی سەرئێشە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

جۆرەکانی سەرئێشە

#جۆرەکانی_سەر_ئێشە_و_هۆکار_و_ڕێگە_چارەکانى

سەر ئێشە جۆرى زۆرە ،ئەگەر بێت و سەر ئێشەکە بەشێوەیەکی زۆر تووند بوو ئەوا ئەو کەسەو چواردەورەکەشی بێ تاقەت دەکات کە چەند جۆرى هەیە دەبێت دیارى بکرێت تاوەکو چارەسەرەکەشی بۆ بدۆزنەوە

1: بوونى ئازار لە هەردوولای سەر: 

ئەم شێوەیە ڕۆژانە ئازار لە هەردوو لاى سەر دروست دەبێت ٍ
هۆکارەکەى: لابردن و نەخواردنى دەرمانی ئازار  کەماوەیەکى زۆر خوراوە و لە ناکاو وازی لێهێنۆاوە
چارەسەر: ئەگەر سەر ئێشەکە لە ڕادەبەدەر بوو ئەوا پزیشک دەرمانی دژە خەمۆکى و شەقیقە دەداتە نەخۆش تا ئازارەکەی هێواش بکاتەوەو پاشان دەرمانەکان کەم دەکاتەوە

2: هەستکردن بە ئازار لەسەر  ئیسکى کەللەس سەر:
ئەم سەرئێشەیە زۆرجار لەئاکامى دڵەڕاوکێ و ترس و سترێسەوە دروست دەبێت لە سەدا 50 بۆ 70 ى خەڵک لە مانگێکدا جارێک 
دووچارى دەبنەوە

زۆرجاریش بەهۆى زۆر دان جیڕکردنەوەوە لە شەودا هەروەها دانیشتنى ناتەندروست لەبەر تەلەفزیۆندا دووچارى ئەم سەر ئێشەیە دەبیتەوە
دەتوانیت بە پاراستنى دانەکان لە جیڕکردنەوەیان یا مەساج پێکردنى سەر و هەڵکێشانی هەوای پاکژ چارەسەری بکەیت

3: سەرئێشەى توند:
هەستکردن بە جریوەجریو لەناو مێشک  و تووندبوونى سەر  و چاووسوربونەوەو و ئاولێهاتنى چاوو
زۆرجار بەهۆى هەوکردنى لوت و پشتى چاو کە لە وەرزی سەرمادا جیوب تووشی هەوکردن دەبێت و ئازارەکەشی لە سەر و ددانەکانى سەرەوە دەبێت

چارە: لە ماوەى چەند ڕۆژێکدا سەرئێشەکە لەناو دەچێت بە بەکارهێنانى پاراسیتامۆڵ ئەگەر زۆرترى خایاند تا 10 بۆ 14 ڕۆژ دەبێت سەردانی پزیشک بکرێتەوە و پاشان بە پێدامى دەرمانی ئەنتى بایۆتیک چارەسەر دەکرێت

4 : هەست کردن بە گێژ بوون : گێژ بوون و هێلنج و دلەڕاوکێ کە زۆرجار بەهۆی خواردنەوە کحولیەکان و قاوە و چای زۆر ڕەش و تالڕەوە دەبێت
ئەمیش بە دڵنیاییەوە بە نەخواردنەوەى ئەوانە دەتوانی گێژ بوونەکە نەمێنێ

5:  سەرئێشەى مانگانە:

ئەم جۆرە لە ژناندا لە سوڕی مانگانەدا دووچارى دەبنەوە بەهۆی هۆرمۆنى ئیسترۆجینەوە دووچارى سەرئێشە دەبێتەوە 
چارە : بەکارهێنانى ئازارشکێن و دەرمانی گیایى 

6: سەر ئێشە بە بۆن :
ئەم جۆرە سەر ئێشەیە بەهۆى ئەو پێکهاتە کیمیاییەوەیە کە دەکرێتە ناو بۆن ەوە و دەبێتە هۆى سەر ئێشە 
چارە: بەکار نەهێنانى بۆن و ئارایشت کە ماددەى کیمیاییان تێدایە

#هەندێ_هۆکاری_تری_سەر_ئێشە

شـــــڵەژانی دەروونی و نائارامی دەروونی: 

بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی سەرئێشە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نائارامی دەروونی، لە ئەنجامدا ماسولکەکانی مل و شان گرژدەبن و خوێن بۆ سەر بە شێوەکی کەمتر دەگات، هەربەم شێوەیەش سەرئێشە دروست دەبێت جگە لەوەی لە ئەنجامی شڵەژانی دەروونییەوە هەندێک ماددەی ژەهراوی دەچێتە لەشەوە.

برسێتی:
رێجیم کردن، برسێتیی یاخود لە بیرکردنی یەکێک لە ژەمەکانی خواردن دەبێتەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا کە هۆکارێک دەبێت بۆ دروستبوونی سەرئێشە.

تێکچوونی نوستن:
بەشێکی دیار لە سەرئێشە پەیوەندی بە تێکچوونی (نووستن)ەوە هەیە، چونکە ئەو هیلاکییەی کە لە ئەنجامی کەم خەوییەوە پەیدادەبێت، دەبێتەهۆی ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان و مل، بەم شێوەیەش سەر ئێشە سەرهەڵدەدات.

خواردنەوە کحولییەکان:
ئەم جۆرە خواردنەوەیە بەتایبەتی (بیرە یا شەراب) یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بۆ گرفتاربوون بە دەست سەرئێشەوە، چونکە ئەو جۆرە خواردنەوانە ماددەی (تایرامین – فێنلیتیلامین)ی تێدایە، ئەم ماددانەش لە مرۆڤە هەستیارەکاندا دەبنەهۆی دروستکردنی سەرئێشە.

جگەرە کێشان:
جگەرە کێشان یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بە تووشبوون بە سەرئێشەیەکی توندی بەردەوام.

بۆن:
نەک تەنیا بۆنی تیژ بەڵکو پاودەری جل شتن و سابوون و شامپۆی بۆنداریش دەبنەهۆی هاندانی کۆتایییە دەمارەکانی لووت و وروژاندنیان دەبێتە هۆی دروستکردنی سەرئێشە.

خۆراک:
هەندێک جار جۆری ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت، لە وانەیە هۆکارێک بێت بۆ سەرئێشە بۆ نموونە: ئەو خواردنانەی کە ماددەی [تایرامین]یان تێدایە وەکو (پەنیر – نەستەلە – چەرەس – گوێز – خواردنی ناو قوتو ) ئەگەری دروستبونی سەرئێشە زیاد دەکات، بە هەمان شێوە کافایین کە لە ( قاوەو چا ) دا هەیە هەمان کلردانەوەی دەبێت. 

کەشوهەوا:
گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا پەیوەندییەکی ئاشکرای بە سەرئێشەوە هەیە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە سەنتەری New England center of headache کراوە، کە لە 51% ی ئەوانەی کە تووشی سەرئێشەی مایگرەین واتە سەرئێشەی یەک لای سەر ( الشقیقە) بوون هەستیارن بەرامبەر بە گۆڕانکاریەکانی ئاووهەوا، هەمان لێکۆڵینەوە لە میانەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت کە لە 22%ی تووشبووان بەو جۆرە، سەرئیشەیان بۆ دێت بەبوونی کەشی سارد و وشک لە کاتێکدا لە 12% یان لە کاتی کەشی گەرم و شێداردا تووشی سەرئێشە دەبن.

بەستنی قژو گوارە لە گوێ‌ کردن:
زۆرکەس وەسفی سەرئێشەکەی دەکات دەڵێت، هەست دەکەم کە ئازارەکە لە ناخی مووی سەرمەوە دروست دەبێت، ئەم دەستەواژەیە بە ئەفسانە دانانرێت، بە تایبەتی ئەگەر بزانین بەستنی قژ بە توندی کە لە"کلکی ئەسپ "دەچێت، دەبێتەهۆی وروژاندنی پێستی سەرو لەئەنجامدا سەرئێشەیەکی بەتین کە بەچەندەها لێکۆڵینەوە پشت ڕاستکراوەتەوە و دەرئەنجامیان دەڵێت"هەستەوەری پێستی سەرو و ڕوومەت و گوێ‌" پەیوەندی بە سەرئێشەی مایگرەینەوە ( الشقیقە) هەیە کە لەوانەیە دروست ببێت لە ئەنجامی لە گوێکردنی گوارەیەکی قوورس یاخود لەسەر کردنی کڵاوێکی قوورس.