--- بۆ نه‌مانی ئازاری پشت :
--- گرنگترین ڕێنمیایی یه‌کان بۆ پشت ئێشه :
ــــ ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان تووشی پشت ئێشه ده‌بن به هۆکاری جیاوازه‌وه وه‌ک ئینزلاقی فه‌قه‌رات ، سه‌وه‌فان ، گرژبوون و ته‌شنجی ماسولکه‌کان به‌ڵام به‌شێکی که‌م پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت ؛ پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند بوون به‌م ڕێنمیانیه‌وه زۆر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت ۰
۱ ـــ دابه‌زینی کێش : ئه‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره ؛ به دابه‌زینی کێش ئه‌گه‌ر چه‌ند کێڵۆیه‌کی که‌میش بێت به‌شێکی زۆر له پشت ئێشه‌که‌یان نامێنێت یا که‌م ده‌بێته‌وه ۰
۲ ـــ وه‌رزش : ڕه‌نگه پشت ئێشه‌ی زۆر سه‌ره‌تا به پشوو و نه‌جوڵان که‌م بێته‌وه به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ وه‌رزش و زیادکردنی جووڵه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێنێت له چاره‌سه‌ر و دووباره بوونه‌وه‌ی ئازاره‌که ؛ ڕۆیشتن به پێ ئاسانترین و سه‌لامترین باشترین وه‌رزشه ۰
۳ ـــ وازهێنان له جگه‌ره کێشان : جگه‌ره‌کێشان ڕێگه ده‌گرێت له چوونی خوێنی پێویست و مادده خۆراکیه‌کان بۆ دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت ۰
٤ ـــ شێوازی نووستن : ئه‌گه‌ر ئازاری پشتت هه‌یه ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بکه :
--- له سه‌ر لا بخه‌وه و ئه‌ژنۆکانت به‌زرکه‌ره‌وه ڕوه‌وو سکت ۰
--- ئه‌گه‌ر له سه‌ر پشت خه‌وتیت : پشتیه‌ک بخه‌ره ژێر ئه‌ژنۆکانت و پشتیه‌کی بچووک بخه‌ره ژێر پشتت ۰
--- له سه‌ر ده‌م مه‌خه‌وه ۰
٥ ـــ له کاتی شت به‌رزکردنه‌وه له سه‌ر زه‌وی پشت مه‌نوشتێنه‌وه به‌ڵکو ئه‌ژنۆکانت بنۆشتینه‌وه ۰
٦ ـــ دوور که‌وه‌ره‌وه له دانیشتنی زۆر ؛ هه‌موو نیوسه‌عات جارێک دوو سێ خوله‌ک بڕۆ ، له کاتی شۆفێری بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ هه‌موو سه‌عات جارێک دابه‌زه و دوو سێ خوله‌ک بڕۆ ۰
۷ ـــ له کاتی دانیشن پشت به کورسیه‌وکه‌وه قه‌پات بکه و پشت مه‌چه‌مێنه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ،قاچ مه‌خه‌ره سه‌ر قاچ ۰
۸ ـــ دوور بکه‌ره‌وه له به‌کارهێنانی پشتێنی فه‌قه‌رات چونکه ته‌نها پاش هه‌ندێک جۆری نه‌شته‌رگه‌ری یان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت پێویسته به‌کار بێت ۰
۹ ـــ جانتای قورس و گه‌وره به لایه‌کی شانت هه‌ڵمه‌گره ؛ پێویسته بیکه‌یته ملت ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
