--- لێمۆ به تویکڵه‌وه و خۆپاراستن له شێرپه‌نجه :
---هیچ خۆراکێ نیه به ته‌نها له هه‌موو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه بتپاڕێزێت :
--- زانیاری بێ بنه‌ما یان چه‌واشه‌کاری :
ــــ زۆر له هاوڵاتیان پرسیاریان لێ کردووم که ئایا خواردنی لێمۆ به توێکڵه‌وه ناهێڵێت تووشی شێرپه‌نجه ببێت به پشت به‌ستن به قسه‌کانی به‌ڕێزێک له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزێونی دا : بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه و ڕای گشتی ئه‌م ساخکردنه‌وه‌یه بڵاوده‌که‌مه‌وه ۰
۱ ــــ تا ئه‌م چرکه ساته هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه له سه‌ر ڕاستی ئه‌وه‌ی که خواردنی لێمۆ به توێکڵه‌وه ناهێڵێت تووشی شێرپه‌نجه ببێت به‌پێی زانیاریه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکی وئه‌نستدیودی ئه‌ڵمانی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی شیرپه‌نجه و ناوه‌نده ئه‌کایمی یه‌کانی تر بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ۰
۲ ــــ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه باسی ده‌کات گوایه شاراوه‌ته‌وه ؛ پێشتر به ناوی ناوه‌ندی زانسته پزیشکی یه‌کان له ئه‌میکا بڵاوکراته‌وه ؛ به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و ناوه‌نده ڕه‌تی کردۆته‌وه که ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه په‌یوندی به ئه‌وانه‌وه هه‌بێت و دواتریش چه‌ند جارێک ته‌ئکیدیان کردۆته‌وه ۰
۳ ــــ بێگومان لیمۆ وه‌ک هه‌موو مزره‌مه‌نیه‌کان ده‌وڵه‌مه‌نده به کۆمه‌ڵێک مادده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان که زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆکن له سه‌ر ئه‌وی که ڕه‌نگه یارمه‌تی خۆپاراستن بدات له هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و پڕۆستات له مشک له تاقیگه دا ۰به‌ڵام پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بکرێت له سه‌ر مرۆڤ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و کاریگه‌ریه ۰
٤ ـــ ته‌نها گرنگ ئه‌و زانیاریه پزیشکی یه نیه که ده‌وترێت به‌ڵکو ئه‌وه گرنگه کێ ده‌ڵێت ، به‌ڵگه‌کانی کامانه‌ن ، به چ مه‌به‌ستێک ده‌یکات ۰
٥ ـــ هیچ خۆراکێک نیه که به ته‌نها له هه‌موو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه بتپاڕێزێت چونکه سیستمی خواردنی ته‌ندروست و شێوازی ژیانی ته‌ندروست هه‌ردووکیان به یه‌که‌وه ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینن له خۆپاراستن له شێرپه‌نجه ۰
٦ ـــ دیاره ئه‌م هه‌واڵانه له ئه‌مریکا و وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه له‌به‌ر :
--- ڕیکلام کردن بۆ که‌سێک یان به‌رهه‌مێکی دیاریکراو ۰
--- بۆ ناوبانگ په‌یدا کردن یان به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ماشا کردنی تیڤی یان به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌کتیڤی ماڵپه‌ر و په‌یجه‌کان ۰
--- بانگه‌وازکردن بۆ بیردۆزی موئامه‌ره‌ی نێوان کۆمپانیای ده‌رمان و زاناکان که تا ئێستا ده‌نگۆیه ونه‌سلمێنراوه ۰
٥ ـــ هه‌موو لایه‌ک زۆر باش ئاگادارن که له کوردستانی باشوور لیمۆ له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێت و کولاتی به‌روبوومی هاورده‌کراو چۆنه ؛ ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیارکراو نه‌بێت که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و بڕێکی که‌م به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ۰
٦ ـــ تکایه ئه‌م بابه‌ته مه‌به‌ست لێی ساردکردنه‌وه‌ی هاوڵاتی نیه له خواردنی لیمۆ به‌ڵکو ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌یه که دوورن له ڕاستی زانستی پزیشکی یه‌وه ۰
ئاماده‌کردن و وه‌ڕگێڕانی
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
تێبینی : هه‌ر به‌ڕێزێک سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌کانی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌وێت به خۆشحاڵیه‌وه بۆی ئه‌نێرم۰
