ڤایرۆسی جگەر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

ڤایرۆسی جگەر

نەخۆشی  سی و یەک

ڤایرۆسی  جگەر

برییتییە لە هەوکردنی جگەر کە حاڵەتەکە ڕەنگە بتوانیت سنوردار و کۆنتڕۆڵی بکەیت یان ئەتوانێت بڵاو ببێتتەوا و ببێێتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر وە ئەتوانێ ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر،،، کە ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوو ئەدات و کهول و نەخۆشییەکانی خۆییە بەرگرییە کۆئەندام کە بەرگرییە کۆئەندام پەلاماری شانەکانی خۆی ئەدات کاریگەری خراپی ئەبێت لەسەری و زیاد خواردنی پاراسیتامۆڵیش زیانی هەیە
دووجۆری هەیە
پێنج جۆری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر هەیە 
جۆری( A ,B ,C ,D ,E) 
جۆری B, C ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی درێژ خایەن وە ئەێبتە هۆی مردنی خانەکانی جگەر و شێرپەنجەی جگەر

جۆری A ,E بەهۆی ئاو, و خواردنی پیسەوە توشی کەسەکە ئەبێت 
جۆری B, C ,D بەزۆری ڕوو ئەدات بەهۆی ئەوەی کەسێک ساغ بەرکەوتنی ئەبێت لەگەڵ شلە دەردراوەکانی کەسێکی توشبووەوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گواستەوەی ڤایرۆسی جگەر بەهۆی وەرگرتنی خوێنی کەسێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ڕوو ئەدا وە بەهۆی بەهۆی بەکارهێنانی کەل و پەلەکانی کەسێکی توشبوو بۆ کەسێکی ترەوە ڕوو ئەدات
هەروەها جۆری B لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەە وە هەروەها بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە

چەند نیشانەیەکی تێدا دەرئەکەوێ
ڕەنگە توشی زەردووی بێت و پێست و چاوی زەرد بێت
میزەکەیان تاریک بێت و بێ هێز بێت و دڵتێکچوون و ڕشانەوە و سک ئێشەی هەبێت

جیاوازی نێوان جۆرەکانی ڤایرۆسی جگەر
ڤایرۆسی جگەر جۆریA ناوی ڤایرۆسەکە HAV یە کە بەهۆی پاشەڕۆی پیس و خواردن و ئاوی پیسەوە کەسەکە توش ئەبێت و بۆی ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە،، کە ڕەنگە حاڵەتەکە زۆر مەترسیدار نەبێت و بتوانرێت لە ڕێگەی ڤاکسینی پێویستەوە چارەسەر بکرێت
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـB
ناوی ڤایرۆسەکە HBV یە کە بەهۆی خوێنی یان دەردراوی شلەی کەسی توشبووەوە توشببێت و لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە ئەگوازرێتەوە ، واتا ئەم حاڵەتە بەهۆی ئەو پرۆسیجەر و دەرزییانەی کە پیس بووە و تەعقیم نییە توشی کەسەکە ئەبێت و پێویستە ڤاکسینی پێویستی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بیپارێزی لەم نەخۆشییە
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـC
بەهۆی ڤایرۆسی HCV یەوە توش ئەبن
بەهۆی خوێن و کەلو پەل و دەرزی پیسبووەوە ئەگوازرێتەوە وە بەهۆی سێکسەوە ئەگوازرێتەوە بەڵام کەمتر ئەم جۆرە باوە 
ڤایرۆسی جگەر جۆری ـD
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HDV یەۆە توش ئەبن
هەردوو ڤایرۆسی HDV HBV زیاتر مەترسیدارن و لەجۆرەکانی تر

ڤایرۆسی جگەر جۆری ـE
بەهۆی ڤایرۆسی جۆری HEV یەوە توش ئەبن
زیاتر بەهۆی ئاو خۆراکی پیسەوە ئەگوازرێتەوە ، هۆکاری سەرەکی ڤایرۆسی جگەر ئەم جۆرەیانە ، وە ئەتوانرێ لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینی پێویستەوە ڕێگری لێ بکرێت

چارەسەر
پێویستە ئیسراحەت بکات و دوور بکەوێتەوە لە خواردنی کهول
ڤایرۆسی جگەری جۆری A, E پاش چەند هەفتەیەک خۆی بەرەو باشتر ئەڕوات
ڤایرۆسی جگەری جۆری B پێویستە دەرمانی پێویستی پێ بدرێت وەکو
(lamivudine and adefovir dipivoxil.)
ڤایرۆسی جگەری جۆری c ئەم دەرمانانەی پێ ئەدرێت 
peginterferon and ribovarin.

لە ڤایرۆسی جگەری B, C, D ئەگەر پێویستی کرد چاندنەوەی جگەری بۆ ئەکەیت