هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ:
-هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ( واته التهاباتی میزەڵدان و گورچیلەكان) نه‌خۆشیه‌كی زۆر باوه ،كه به‌هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو ڕێڕه‌وی میز دروست ده‌بێت.
ـله‌باری ئاسایی‌دا میزه‌ڕۆ هیچ میكرۆبێكی تێدانیه،به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكار به‌كتریای تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی میز ئه‌چێت به‌ره‌و میزه‌ڵدان و له‌وێشه‌وه سه‌رده‌كه‌وێ بۆ گورچیله‌كان و هه‌وكردنی ئه‌م ڕێڕه‌وه دروست ده‌بێت..
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر باوه له ئافره‌تان ،كه به‌به‌راورد به پیاوان 50 جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبونیان به هه‌وكردنی میزه‌رۆِ هه‌یه. گرنگترین هۆكار بۆ هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ مانه‌وه‌ی میزه له میزه‌ڵدان، هه‌ر بۆیه میز ڕانه‌گرتن و زوو میز كردن هۆكارێكی باشه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه.
-زۆر فاكته‌ری جۆراوجۆر ده‌بنه هۆی هێشتنه‌وه‌ی میز و هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ،وه‌كو:
گیران یان ته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی میز،بۆ نمونه به‌هۆی به‌ردی گورچیله یان به‌ردی میزه‌ڵدان،یان به‌هۆی گه‌وره‌بوونی پرۆستات و ته‌سكبونه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی میز، یاخود به‌هۆی زمانەی دەرچەى میز كە لە زگماكیەوە دروست دەبێت. له‌كاتی بوونی شێواوی ئه‌ندامی و شێرپه‌نجه له گورچیله‌كان و میزه‌ڵدان ئه‌گه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر ده‌بێت.
هۆكارێكی تر بۆ مانه‌وه‌ی میز له ڕێڕه‌وی میز و دروست بوونی التهاباتی میز تێكچوونی فرمانی كۆئه‌ندامی ده‌ماره وه‌كو پێكانی دڕكه‌په‌تك و نه‌خۆشی ڕەقبونی دەمارەكان multiple sclerosis
له‌كاتی بردنه ژووره‌وه‌ی ئامێرێك بۆ ناو ده‌رچه‌ی میز وه‌كو دانانی صۆنده‌ی میز یان له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ پكشنین،ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی ڕێڕه‌وی میز زیاتر ده‌بێت..
لە نەخۆشانی سەر جێگا و لەو كەسانەش كە بەرگری لەشیان نزمە وەكو نەخۆشانی شەكرە و شیرپەنجە و ئەوانەش كە دەرمانی ستیرۆید و دابەزێنەری بەرگری بەكاردەهێنن ئەگەری هەوكردنی میزەڕۆیان زۆرە.
-زۆر جار له‌كاتی هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و گورچیلە،نه‌خۆشه‌كه هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی هەست پێدەكات وه‌كو میزه‌چۆركێ و ئازار و سووتانه‌وه له‌كاتی میزكردن،بوونی ئازاری ناو سك یان به‌رمیزه‌ڵدان.لەرز و تا و هێلێنج و ڕشانەوە،لە كەسانى بەسالاچوو هەوكردنی میزەڕۆ لەوانەیە ببیێتە هۆی بوورانەوە و تێكچوونی هۆش.
-لەكاتى بوونى هەوكردنى گورچیلە پزیشكى پسپۆر پشكنینی خوێن و پیشكنینى میز و سۆناری ناوسك بە نەخۆشەكە دەكات، ئەگەر هەوكردنی میزەڕۆ زۆر دووبارە بۆوە پێویستە زەرعی میز ئەنجام بدرێ بۆ زانینی جۆری ئەو بەكتریایەی بووەتە هۆی هەوكردنەكە و چارەسەرێكی بنەبڕ بكرێت.
-بۆ چارەسەر كردنى هەوكردنى میزەڕۆ پزیشكی پسپۆر ئامۆژگاری نەخۆشەكە دەكات كە ئاو زۆر بخواتەوە و خواردنەوە گازیەكان و چا و قاوە كەمتر بخوات، زۆر گرنگە نەخۆشەكە فیێربێت میز ڕانەگرێت و هەركاتێك میزی پێبو بچێت خۆی خاڵى بكاتەوە. لەگەڵ ئەمانەش چارەسەری دژەهەوكردن و ئەو دەرمانانەی كە میزەڕۆی دەشواتەوە وەردەگرێت. زۆرجاریش پیێویست بەوە دەكات كە هۆكارى میزگیرانەكە چارەسەر بكرێت وەكو گەورەبوونی پرۆستات و بەردی گورچیلە و بەرزبونەوەی شەكرەی خوێن
"هیوادارم هەمیشە له‌شساغ بن"
د.داهات حەوێزى
پزیشكی پسپۆڕی هەناوى و نەخۆشیەكانى دڵ
