قڵیشانی زمان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

قڵیشانی زمان

#قلیشی_زمان tongue fissure
 

**وەک لای هەمووان ئاشکرایە و بینیومانە ڕەنگە  هەندێکمان هەمان بێت ئەویش (قلیشی زمان)ە ، کە 
لێرەدا باسی قلیشی زمان و هۆکار و نیشانە و چارەسەرەکانی دەکەین .

*** #قڵیشی_زمان چییە؟

زمان ئاسایی ڕوویەکی تەختی هەیە و لە کۆمەڵێک خانەی دڕێژ بوو پێکهاتووە . قڵیشی زمان بریتیە لە درزێک یان قڵیشێک لە ناوەڕاستی زمان دروست دەبێ  کە لەسەر ڕووی زمان بەشێوەی قڵیش دەردەکەوێت.

*** هۆکارەکانی قڵیشی زمان چییە؟

تا ئیستا هیچ توێژینەوەیەکی وردمان نییە لەسەر هۆکارەکانی دروست ببونی قڵیشی زمان . هەرچۆنێک بێت وا بیر لە قڵیشی زمان کراوەتەوە کە چەند گۆڕانکارییەکی جیاوازە بەسەر زماندا هاتووە بۆتە هۆی دروست بووی ئەو بارودۆخە .

ئەو هۆکارانەی کە بە شێوەیکی گشتی زانراون؛

1)قڵیشی زمان زۆرکات پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە واتا جێنێتیک . بە شێوەیەکی سەرەکی لەو کەسانە دەردەکەوێ کە لە مێژووی خێزانەکەیندا هەبووبێ بە دڕێژای چەند وەچەیەک لەخێزانەکەدا گواسرابێتەوە .

2)قڵیشی زمان هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک نەخۆشی دەردەکەوێ  وەک ؛
نەخۆشی داون(مەنگۆلی) (Down syndrome) کە ئەمە نەخۆشییە جینیە لە ئەنجامی تیکچوونی کرۆمۆسۆمی 21ە  لەبەرگرتەنەوە سێ جاری ئەو کرۆمۆسۆمە لە جیاتی دوو جار ، ئەم نەخۆشییە ئاسایی دەبێتە هۆی گۆران لە باری لەشی و مێشکی .
هەروەها نەخۆشی (Melkersson-rosethal syndrome) کە نەخۆشییەکی دەمارییە و دەبێتە هۆی تێکچوونی ناوەندە کۆئەندامی دەمار . کەسی نەخۆش ئاسایی کۆمەڵێک نیشانەیی تێدا دەردەکەوێ وەک دروست بوونی قڵیشی زمان و ئارەقکردنەوە لە ڕووی دەم و چاو ، ئەم نەخۆشیە شیوەیەکە لە شێوەکانی نەخۆشی ئفلیچی.

*** نیشانەکانی هەبوونی قڵیشی زمان چین؟

قلیشی زمان ئاسایی و بە چاو لەسەر ڕووی زمان دەبینرێ .
کە ئەم قڵیشانە ئەبێتە هۆی جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی زمان وە بە دڕێژای زمان دەردەکەوێ . کە زۆربەی کات ئەم قڵیشانە زۆرە و بەسەر تەواوی زماندا دابەش بوون کە شتێکی تەندروستە.
قڵیشەکانی زمان بە ئاشکرا بە چاودەبینری کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ دەسنیشان کردن و چارەسەر کردنی لە لایەن پزیشک یان پزیشکی ددان. قڵیشەکانش بە ئاراستەی زمانن و زمان دابەش دەکەن بۆ لای راست و چەپ.

*** چۆن چارەسەری قڵیشی زمان دەکرێ؟  یاخود
 *** چۆن مامەڵەی ڵەگەڵ بکەین ؟

بە شێوەیەکی گشتی قڵیشی زمان پێویست بە چارەسەر ناکات . هەرچۆنێک بێت پێویستە لەسەرمان گرنگی بە تەندروستی دەم و ددانمان بدەین . ئەویش بە شۆردنی رووی سەرەوەی زمان بۆلابردنی پاشماوەیی ئەو خۆراکانەی لەسەری بەجێ ماوە بە شۆردنی دەبێتە هۆی لابردنی ئەو بەکترییانەی کە توانایان هەیە لەسەر ڕووی زمان گەشەبکەن و قڵیشی زمان دروست بکەن و هەستیاری هەناسە و پوکانەوەی ددان دروست دەکەن .

** لەکۆتایدا ئەتوانین بڵێین کە بارەکانی قڵیشی زمان هەموو کات مەترسیدار نییە تەنها ڕەنگە هەستیاری و ناڕەحەتی لە زماندا دروست بکات .
** پارێزگاری کردن لە دەم و ددان و شۆردنی ڕۆژانە و سەردانکردنی پزیشک ساڵی دوو جار تەندروستیەکی باش پێدەبەخشێت.

#تەندروست_بە be healthy

     
 مەبەست ئومێد _خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری