سودەکانی ڤتامین د - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

سودەکانی ڤتامین د

سودەکانه ڤیتامین D بۆ لەش!!!

ڤیتامین Dکە پێشی دەوترێت ڤیتامینی هەتاو،ڕۆڵێکی گرنگی لەلەشدا هەیەو زۆر کەس گرفتی کەمی ئەم ڤیتامینەیان هەیە ،ڤیتامین D یارمەتیدەدات بۆ :
۱. تەندروستی ئێسک وددانەکان دەپارێزێت.
۲.پشتگیری تەندروستی مێشک دەکات ،وە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
۳. یارمەتی ڕێك خستنی  ئاستی ئەنسۆلین دەدات و یارمەتی بەڕێوەبردنی شەکرە دەدات.
٤.پشتگیری كۆئەندامی هەناسەدان و دڵ و بۆڕییەكانی خوێن بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
۵.ڕیگری لە بڵاو بونەوەی شێر پەنجە دەدات .٦. ڤیتامین Dگرنگە بۆ  کالیسێۆم و مژینی فۆسفۆڕ . 
۷. کەمی ئەم ڤیتامینە دەبیتە هۆی ئیسکە نەرمە لە منداڵاندا .
۸. لە ئافرەتانی دوگیاندا کەمی ڤیتامین Dکێشە بۆ دایکەکە و کۆرپەلەش دروست دەکات وا لە منداڵەکە دەکات توشی ئێسکە نەرمە ببێت.
۹.کەمی ڤیتامینی D هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ. 
بۆ ئەوەی لەم کێشە تەندروستیانە بە دوربیت ڕێگری بکە لە کەم بوو نەوەی ئەم ڤیتامینە ،  لەم ڕێگانەوە ئەتوانی ڤیتامین D بەدەست بهێنیت؟؟
۱. لەڕێگەی بەرکەوتی تیشکی خۆر لەو کاتانەیا کە تیشکی خۆر زیانی نیە.
۲. لەڕێگەی خواردنی ماسی وەهەندێک جۆری قارچک.
۳. لەڕێی خواردنەوەی شیر و شەربەتی پڕتەقال.
٤.زەردێنەی هێلکە.
۵. ئەو دەرمان و پێکهاتە کیمیاویانەیکە پێیان دەوترێت ڤیتامین D. 
٦.دانەوێلە وە جگەری مانگا.