چـــۆن كیسی هێلكهدان له خانماندا دروست دهبێت؟
دكاروان على به رزنجى
کیسی هێلکەکان دەکرێت بە هۆکاری بۆماوەیی یان تێکچوونی هۆرمۆنی و هۆکاری دیکەوە دروست ببێت هەر جۆرە کیسێك شێوازی چارەسەری تایبەت بە خۆی هەیە.
هەروەها، هەندێكجار کیسی چەوری دروستدەبێت کە کیسێکی بۆماوەییە و هەر لە سەرەتاوە هەبووە و هیچ هۆکارێك نییە بۆ دروستبوونی، پێکهاتەی ناو ئەمە هەندێكجار قژ، ددان، چەوری تێدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، کیسی خوێنیش هەیە کە خوێن لە ناو کیسەکەدا کۆدەبێتەوە و ئازار دروستدەکات و هەندێكجار کیس لە ئەنجامی ڕۆیشتنی ناوپۆشی منداڵدان بۆ دەرەوەی منداڵدان دروستدەبێت و گەورە دەبێت.
نیشانەکانی کیسی هێلکەدان:
- ناڕێکی یان نەمانی سووڕی مانگانەز
- زیادبوونی زیپکە و مووی لەش.
- لاوازی هەڵوەرینی قژ.
- قەڵەوی و زیادبوونی کێش.
- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
- گۆڕینی ڕەنگی پێست و دروستبوونی پەڵە.
ئەوەشی وت، کیسی شێرپەنجەیی زۆرکات لە گەورەکاندا ڕوودەدات و ساڵانێکە لە تەمەنێکی منداڵیشدا دەردەکەوێت و دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
لە کۆتاییدا ئەوەی ڕوونکردەوە، هەندێك کیس هەن زۆر ئاسایی و سادەن و پێویستییان بە نەشتەرگەری نییە هەندێك جار خۆیان لادەچن و جاری واش هەیە پێویستە دەرمانی پێ بدرێت و هۆرمۆناتی ڕێكبخرێت
