چۆن ھەڵسوکەوت بکەین لە #دەرمانخانەدا، دوای ئەوەی کە پزیشکی پسپۆر راچێتەکەمان بۆ دەنوسێت؟
#نەخۆشی_بەڕێز دوای ئەوەی پزیشکی پسپۆڕ جۆری نەخۆشێکەت دیاری ئەکات، دەرمانی تایبەتت بە نەخۆشێکەتت بۆ دەنوسێت، پاشان دەچیتە #دەرمانخانە.
ھەوڵ دەدەم بە چەند خاڵێک چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ پزیشکی دەرمانساز بۆ ڕون بکەمەوە :
1- سەرەتا کە دەچیتە ژورەوە مافی خۆتە بڵێیت بەڕێزت پزیشکی دەرمانسازیت یاخود بڵێیت بە ئەرک نەبێت پزیشکی دەرمانسازم دەوێت.
2- نەخۆشی بەڕێز پێویستە کەمێک سەبرت ھەبێت جونکە نابێت مافی نەخۆشی تر بخویت و وە بۆ ئەوەی دەرمانسازەکەش بتوانێت بە باشترین شێوە چۆنێتی بەکارھێنانی دەرمانەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە وە ئەو زانیاریانەش کە پێویستە لە سەر دەرمانەکە بتداتێ، جونکە نەخۆشی بەڕێز جاری وا ھەیە لە نیوەڕۆە تا ئێوارە لە چاوەڕوانی پزیشکدایت،ئێ قەیچێکا با نیو سەعاتیش لە دەرمانخانەکەدا چاوەڕێ بکەیت.
٣-ئەگەر دەرمانسازەکە پرسیاری لێ نەکردیت کە ئایا ھیج نەخۆشیەکی درێژ خایەنت ھەیە یاخود ھیچ دەرمانێک بەکار دەھێنێت،پێویستە خۆت پێی بڵێیت،جونکە وەک ئاشکرایە رەنگە ئەو دەرمانە نوێیانەی کە بۆت نوسراوە لەگەڵ دەرمانە کۆنەکانتا کارلێک بکەن و کاریگەری دەرمانەکەت نەھێڵێت یاخود ببێتە ھۆکاری خراپتر بونی نەخۆشیەکەت.
4- دایکی بەڕێز لە حاڵەتی دووگیانی یان شیردان بە کۆرپەکەتان ، پزیشکی دەمانساز ئاگاداربکەرەوە بۆ خۆپاراستن لە هەر کاریگەرییەکی نەخوزراوی دەرمانەکانت .
5-ھەندێ جار لە کاتی بەکارھێنانی دەرمانەکەدا حاڵەتێکی نەخوازراو دروست دەبێت یاخود دەتوانین بڵێین کاریگەریەکی لاوەکی پەیدا دەبێت بە تایبەتی ئەو شێوە دەرمانانەی کە ناچێتە خوێنەوە وەک ( مەڵھەم و کرێم و قەترە) کە دەبێتە ھۆی سوربونەوەو خوران ، لەم کاتەیا پێویسیە بڕۆیتەوە بۆ لای پزیشکی دەرمانسازەکەت یاخود پزیشکی پسپۆڕەکەت،ھەندێک جار بینینەوەی پزیشک کەمێک ئاسان نییە،بەڵام بە ئاسانترین شێوە دەتوانێت بچیتە لای پزیشکە دەرمانسازەکەت،ئەگەر ئەو بە پێی ئەو مافەی کە ھەیەتی توانی کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکات،ئەگەر لە توانایدا نەبوو دەتنێرێتەوە لای پزیشکە پسپۆرەکەت.
6- وەک ئاشکرایە ھەر جۆرێکی تایبەتی دەرمان لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دروست ئەکرێت، نەخۆشی بەڕێز ھەندێک جار ئەو دەرمانەی کە بۆت نوسراوە لە ڕوی نرخەوە زۆر گرانە کە لە تواناتدا نیە بیکڕیت،زۆر ئاساییە کە بە دەرمانسازەکەت بڵێیت تکایە دەرمانێکی کۆمپانیایەکی ترم بەرێ کە نرخەکەی ھەرزان بێت لە ئاست کڕینی مندا بێت کە بە ھەمان شێوە کار بکات.
ھیوادارم کەمێک سودم پێ گەیاندبێتن،،نەخۆشی بەڕێز تکایە متمانە بە پزیشکی دەرمانساز بکەن جونکە ئەویش ھیچی کەمتر نیە لە پزیشکی پسپۆڕ..
#تەندروست_بە be healthy
د. علی حسین علی - پزیشکی دەرمانساز