لەرزو تا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

لەرزو تا

لەرز و تا چییە؟

گەرمی پێو
یەكێك لە كۆنترین نیشانەكانی نەخۆشی لە ژیانی مرۆڤدا لەرز و تایە. بۆیە ئێستا و جارانیش دەیان لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كراوە. بەجۆرێك کە ئێستاش جارجار ئەو لێكدانەوە كۆنانەمان گوێ‌ لێدەبێ‌ بۆ "تا" كە دەگەڕێنەوە بۆ تێگەیشتنە كۆنەكان. 

چۆن (تا) دەردەكەوێت؟ 

هەموو (تا)یەك سەرەتا بە لەشئێشان و داهێزران دەستپێدەكات. پاشان نەخۆشەكە مووچڕكی پێدادێت. دواتر پلەی گەرمیی لەشی بەرزدەبێتەوە. نەخۆشەكە یان دەوروبەرەكەی بە دەستلێدان لە ناوچەوان یان دەست و قاچی نەخۆشەكە هەست بەو گەرمییە دەكەن. پاشان، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشییەكە گران بێت، وردە وردە نەخۆشەكە بێهێز دەبێت و لە پەل و پۆ دەكەوێت. ئینجا هیچی بۆ ناخورێت. تەنانەت جاری وا هەیە لەهۆش خۆی دەچێت. هەرچەندە نەخۆشەكە لەبەر گەرما لەشی داخ بووە، بەڵام سەرمایەتی و دەلەرزێ و بەتانیی زیاتر بەخۆیدا دەدات. 

لێکدانەوە هەڵەکان 

لەبەر ئەو دیمەنەی باسمكرد، ئەو كەسانەی دەوروبەری نەخۆشەكە تووشی دڵەراوكێ دەبن. جاران نەزانراوە لەرز و تا چییە، بۆیە لێكدانەوەی نازانستییان بۆ کردووە و چارەسەری بێسوودیان بۆ بەکارهێناوە. لە بابەتەكانی پیشوومدا باسمكردووە كە نازانستی واتە هەر لێكدانەوەیەك یان كردارێك كە بەڵگەی لەسەر نەبێت. یەکێک لەو بیروبۆچوونە نازانستییانە ئەوەیە كە دەگوترێت ئەو نەخۆشە سەرمای بووە. ئێمە گوتمان سەرما هەرگیز كەس نەخۆش ناكات. مەگەر پلەی گەرما زۆر زۆر لەژێر سفرەوە بێت، یان دەگوترێت ئەوە دوعای لێكراوە یانیش چووە بە چاوەوە، یان ئەوە بۆیە تای لێهاتووە چونکە خەفەتی خواردووە. ئەمەش وادەكات نەخۆشەكە چارەسەریی راستەقینە وەرنەگرێت و لەبری دەرمان، بەتانیی زیاتری پێدا دەدەن، یان چاوەزاری پێوە دەكەن. یانیش "تان" ەكەی دەبڕن بە پەت، یان دەگرین بە دیاریەوە بۆ خەفەتەكەی! 

كەواتە زانست چی دەڵیت؟ 

لە ساڵەكانی سەدەی رابردووە زانراوە كە (تا) نیشانەیەكی نەخۆشییە، شەڕكردنی جەستەی مرۆڤە لەگەڵ نەخۆشییەكە. هۆكارەكەی بەهۆی ئەو ماددە دژە تەنانەوەیە كە لەشی مرۆڤ دەریدەكات بۆ شەڕكردن لەگەڵ نەخۆشییەكە. ماددەكان وادەكەن راگری پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ تێكبچێت. بۆیە نەخۆشەكە لەشی گەرم دەبێت، بەڵام مێشك وادەزانێت سەرمایە و لەرزی پێدێنێ. بەڵام لەگەڵ ئەم راستییە حاشا هەڵنەگرەدا، ئەوەش زانراوە كە زۆربەی كات (تا) ئەنجامێكی زیادەیە و جگە لە ماندووكردنی نەخۆشەكە زۆر سوودی نییە. هەروەها ئێستاش كە زانراوە نیشانەی نەخۆشییە، بەڵام هەندێك كەس هۆكاری نەخۆشییەكە نازانن. 

هۆكارەكانی چین؟ 

لە هەمووی باوتر، میكرۆبە. میكرۆبەكان مەعلانن لە دروستكردنی (تا)دا بۆ مرۆڤ. بەڵام دەكرێت هەوكردنە رۆماتیزمییەكان بێت یان دەرمان بیكات، یان پلەی گەرمای دەوروبەر بیكات، یان بۆماوەیی بێت، یان شێرپەنجە بێت. كەواتە دەكرێ ئەو (تا)یە بەهۆی هەڵامەتێكەوە بێت. دەشكرێت بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە بێت! بەڵام كێ ئەمە یەكلایی دەكاتەوە؟ 

تەنیا پزیشك، بە تایبەت پزیشكی هەناوی. 

چارەسەر: 

1- چارەسەركردنی هۆكاری (تا)یەكە، وەكو گوتمان  تەنیا پزیشك دەتوانێت. 

2- بەكارهێنانی دەرمانی وەكو پاراسیتامۆڵ. 

3- ساردكردنەوە بە پەڕۆی تەڕ. 

4- خواردنەوەی شلەمەنی. 

5- دووركەوتنەوە لە چارەسەرە هەڵەكان: وەكو تێكەڵكردنی دوو دەرزی یان زیات