دەم ووشکی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

دەم ووشکی

#وشکی_دەم

وشکی دەم (xerostomia) حاڵەتێکە لە ئەنجامی کەمبونەوەی لیکی ناودەم ڕوودەدات کە لیکە ڕژێنەکان لیکی پێویست دروست ناکەن بۆ تەڕکردنی ناو دەم.

#لیک ناو دەم تەڕدەکات بەمەش جوین و قوتدان و قسەکردن ئاسان دەکات، یارمەتی هەرسکردنی خواردن دەدات و دەم پاک دەکاتەوە، وە ڕێگرە لە هەوکردنی ناودەم و کلۆربوونی ددانەکان.

لەبەرئەوە کاتێک لیک کەم دەبێتەوە و دەم وشک دەبێتەوە دەبێتەهۆی ئەوەی کەسەکە کێشەی بۆ دروست بێت لەکاتی خواردن وە قسەکردن. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە سوتانەوەی ناودەم ، دروست بوونی برینی ناودەم، کلۆربوونی ددانەکان، وشکبوونەوە و قلیش بردنی زمان و لێوەکان.

#هۆکارەکانی_وشکی_دەم

زۆرجار لەوانەیە دەم وشکی ڕووبدات بۆنمونە بەهۆی فشارێکی دەروونیەوە بەڵام ئەمە مەترسیدار نیە و کەسە دەگەڕێتەوە باری ئاسای پاش نەمانی هۆکارەکە.
بەڵام ئەگەر دەم وشکی بۆماوەیەکی درێژ و بەبەردەوامی ڕووبدات، نابێت پشتگوێ بخرێت و لەوانەیە هۆکارەکەی یەکێک بێت لەمانە:

💥دەرمان: دەم وشکی لەوانەی بەهۆی زیانی لاوەکی هەندێ لە دەرمانەکانەوە بێت، بوەک ئەو دەرمانانەی بەکارئەهێنرێن بۆچارەسەری خەمۆکی، هەستیاری، بەرزی فشاری خوێن.
💥نەخۆشی شەکرە.
💥خەمۆکی.قەلەقی.
💥وشکبونوەی جەستە.
💥بەکارهێنانی تیشک بۆ چارەسەری شێرپەنجە.
💥هەوکردنی لیکە ڕژێنەکان.
💥نەخۆشیەکانی کەمبونەوەی بەرگری لەش وەکو ئایدز.
💥نەخۆشی شۆرگن.
💥جگەرە کێشان و خواردنوەی ئەلکهول.

#چارەسەری_وشکی_دەم

چارەسەری دەم وشکی پەیوەستە بە هۆکارەکەیەوە، بۆ نمونە گەر دەم وشکیەکە هۆکارەکەی نەخۆشیەک بێت پێویستە نەخۆشیەکە چارەسەربکرێت، یان ئەگەر بەهۆی زیانی لاوەکی دەرمانێکەوە بوو پێویستە بڕی دەرمانەکە کەم بکرێتەوە یاخود دەرمانەکە بگۆڕدرێت.
وە لەوانەیە پزیشک دەرمان بنوسێت، ئەو دەرمانانەی کە هانی دروست بوونی لیک دەدەن.

بەگشتی ئەمانە کۆمەڵێک ڕێنماین بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی دەم وشکی:

✓خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو.
✓بنێشت جوین(بنێشتی بێ شەکر)
✓پاک ڕاگرتنی ناودەم و شۆردنی ددانەکان ڕۆژی دوو جار.
✓دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و نەخواردوەی ئەلکهول.
✓هەوڵدان بۆ هەناسەدان لە ڕێگەی لوتەوە، کەمکردنەوەی هەناسەنەدان لەڕێگەی دەمەوە.
✓بەکارهێنانی ئامێری شێدارکردنەوەی هەوا.

#تەندروست_بە be healthy

ساکار ٳسماعیل_خوێنکاری کۆلێژی پەرستاری.

( سوپاس بۆ هەموو لایەکتان...