سیل - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

سیل

زۆر بەکورتی لەسەر نەخۆشی سیل 
نەخۆشی سیل لەریگەی بەکتریایەکەوە دوچاری مرۆڤ ئەبی ناسراوە بە Mycobacterium tuberculosis ... لە زۆربەی کاتەکان دوچاری سیەکانی مرۆڤ دەبیت بەلام دەکریت دوچاری بەشەکانی تری لەشی مرۆڤیش ببیت.

لەکۆندا چارەسەری نەبوە بەلام ئیستا چارەسەری هەیە و لە کۆتایی ئەم بابەتە باسی چارەسەرەکەشی ئەکەم .
دەکریت مرۆڤی توشبو بەم بەکتریایە لە قۆناغیک بیت کە پی دەلین نوستو واتە هیچ چالاکیەکی نابیت بەکتریاکە لە ناو لەش بەلام دەکریت بەهۆی هەر ئەگەریکەوە بیت ئەکتیڤ ببیت.
بەگویرەی تویژینەوە نویکان ۱٠٪ ئەوانەی لەجۆری هەلگری نوستون دەگۆرین بۆ جۆری ئەکتیڤ ئەگەر چارەسەر وەرنەگرن

چۆنیەتی دەستنیشان کردنی :
بەدوریگە دەکریت :
۱- ریگا کلاسیکە کۆنەکە کە لەریگەی گرتنی تیشکەوە دەبیت . ئەم ریگەیە تەنها جۆری ئەکتیڤ دیاری دەکا کە کاتیک نەخۆش نیشانەکانی نەخۆشی سیلی هەیە وەک کۆکە بەخوینەوە بونی تا عارەق کردنەوەی شەوانە و کیشدابەزینی خیرا.
۲- ریگای پشکنینی پیست؛ ئەم ریگایە هەردو جۆرەکەی نەخۆشیەکە دەستنیشان ئەکا ئەکتیڤ و نوستو .
چۆن ئەنجام دەدریت :
بریکی زۆر کەم لە بەکتریاکە دەخریتە ژیر پیستی کەسەکەوە لەریگەی دەرزی پاشان بۆ ماوەی ۷۲ کاتژمیر وازی لی دینی و دواتر ئەنجامەکەی دەخوینیتەوە بەم جۆرەی خوارەوە :
۱- ئەگەر شوینی دەرزیەکە هیچ هەلئاوسانیکی نەبو ئەوا کەسەکە هەلگری نەخۆشیەکە نیە 
۲- ئەگەر هەلئاوسابو بە تیرەی کەمتر لە ٥ ملم ئەوا کەسەکە بە هەلگری نەخۆشیەکە دادەنریت بەتایبەت ئەگەر ئایدزی هەبیت یان پەیوەندی هەبیت لەگەل کەسیکی دی توش بو بە سیل
۳- ئەگەر هەلئاوسابو بە تیرەی زیاتر لە ٥ ملم تا تیرەی ۱٠ ملم ئەوە لە جۆری ئەکتیڤە 
٤- ئەگەر هەلئاوسابو تیرەکەی زیاتر بو لە ۱٥ ملم .

سەیری وینەی هاوپیچ بکە

تیبینی پشکنینی پیست سیل دو لایەنی خراپی هەیە :
۱- ئەو کەسانەی ڤاکسینی بی سی جی کوتراون کە لە کۆندا بە کاردەهات بۆ ریگە گرتن لەم نەخۆشیە .. ئەوا بۆی هەیە ئەجامی پشکنینی پیستیان بە توشبو بیتەوە ! ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە لەشی ئەو مرۆڤە پیشتر هەمان بەکتریایی تی کراوە و ئیستاش سیستەمی برگری لەش دەیناسیتەوە بۆیە شوینی دەرزیەکە ئەستور ئەبی 
بەلام بە پیی تویژینەوەکان دەلین ئەم ڤاکسینە تا نزیکەی دەسال دوای لیدانی دەبیتە هۆی ئەم ئەنجامە هەلەیە ! بەلام من خۆم یەکیکم کە دوای ۳٠ سال ئەنجامی هەلەی پی دام 
۲- زۆرجار هندیک بکتریایی تر لە لەشی مرۆڤ کە زیان بەخش نین دەبنە هۆی پیدانی هەلە لە پشکنینی پیستی نەخۆشی سیل

چارەسەر : وەک ئاماژم پی دا چارەسری هەیە بەلام ، وەرگرتنی چارەسەری ئەم نەخۆشیە زۆر قورسە چونکە زیانی لاوەکی هەیە بە تایبەت بۆ جگەری مرۆڤ کە لە سەدا ٥٠٪ تەمەنی جگەر کەم دەکاتەوە ، هەربۆیەش زۆریک لەو کەسانەی کە هەلگری ئەم نەخۆشیەن لە جۆری نوستو رەتی دەکەنوە ئەم دەرمانە بەکاربین چونکە پییان وایە جگەریان لەدەست ئەدەن ! بەلام ئەمە بۆ هەمو کەسیک راست نیە ئەم کاریگەریانە.

تیینی/ لە ئەمریکا پشکنینی سیل وەک یەکیک لە پیوستیەکانە لەکاتی چونە زانکۆو دۆزینەوەی کار... ب پیی نویترین تویژینەوە دەرکەوتوە کە هۆکاری سەر لەنوی سەرهەلدانەوەی ئەم نەخۆشیەلە ئەمریکا دەگەریتەوە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە رەتی دەکەنەوە چارەسەر بەکار بینن کاتیک تەنها توشبون و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان نیە . ئەمەش وای کردوە ئەم بەکتریایە لەهەندی لەو کەسانە ئەکتیڤ بیت و بگوازریەوە بۆ خلکانی چواردەوریان