--- پێنج زانیاری هه‌ڵه ده‌رباره‌ی پزیشکی ده‌روونی :
--- بۆ سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی بکه‌م خۆم من شێت نیم :
ــــ که‌سانێکی زۆر سڵ ده‌که‌نه‌وه له سه‌ردانکردنی پزیشکی ده‌روونی چونکه نه‌خۆشی ده‌روونیه‌کان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ له داستدانی عه‌قڵ و که‌می هۆش و ئاوه‌ز و شێت بوون دا ۰
--- پێنج زانیاری هه‌ڵه ده‌رباره‌ی پزیشکی ده‌روونی :
۱ ـــ پزیشکی ده‌روونی تایبه‌ته به مرۆڤی شێت :
--- له ڕاستی دا پزیشکی ده‌روونی ناتوانێت چاره‌سه‌ری شێتی بکات به ته‌واوی ، ئه‌و که‌سه‌ی بیر له سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی ده‌کاته‌وه مانای ئه‌وه‌یه که مرۆڤێکی عاقڵه و به دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌کی ده‌روونی ده‌گه‌ڕێت که تووشی بووه ، شێته‌کان ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که له ناو کوردا به شێتخانه ناسراوه ۰
۲ ــــ عه‌یاده‌ی پزیشکی ده‌روونی شوێنێکی ترسناکه :
--- به پێچه‌وانه‌وه کلینکی پزیشکی ده‌روونی شوێنێکی هێمنه و مۆزێکی ئارامکه‌ره‌وه‌ی تیا لێ ده‌درێت و ژووری پزیشک ڕووناکی یه‌کی که‌می تێدایه که نه‌خۆش ده‌توانێت بێ ترس و دوور له فشار گڤتۆگۆ له‌گه‌ڵ پزیشک دا بکات ۰
۳ ــ ده‌رمانی نه‌خۆشی ده‌روونی زۆر زیانبه‌خشن :
-- هه‌ندێ که‌س ده‌ترسن تووشی ئالووده بوون و ئیدمان بن له سه‌ر ده‌رمانه‌کان یان پاش ڕاگرتنی چاره‌سه‌ر وه‌ک خۆیان لێ بێته‌وه ؛ ئه‌مه‌ش ڕاست نیه چونکه وێنه‌ی هه‌موو ده‌رمانێک زیانیان نیه ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕێنمیایی پزیشک به‌کار بێن به‌ڵام نابێت نه‌خۆش له خۆیه‌وه بچێت له سه‌ریان بکڕێته‌وه ۰
٤ ـــ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌رگیز چاک نابێته‌وه :
-- به پێچه‌وانه‌وه نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان به‌شی زۆریان به ته‌واوی چاک ده‌بنه‌وه به‌ڵام ماوه و شێوازی چاره‌سه‌ر به گوێره‌ی نه‌خۆش و قۆناغ و ڕێژه‌یی نه‌خۆشیه‌که جیاوازی هه‌یه ۰
٥ ـــ نابێت نهێنیه تایبه‌تی و ژیانی شه‌خسی خۆت بۆ که‌سێکی بێگانه باس بکه‌یت :
-- به پێچه‌وانه‌وه پزیشکی ده‌روونی باشترین که‌سی متمانه پێکراوه که پارێزگاری له نهێنیه‌کانت ده‌کات و نایدرکێنێت و ده‌توانیت به ڕاشکاوی کێشه‌کانتی بۆ باس بکه‌یت و زۆر باشتر له خزم و که‌س و کار و هاوڕێ نزیکه‌کانت لێت تێده‌گات و چاره‌سه‌ری گونجاوت بۆ ده‌دۆزێته‌وه ۰
وه‌ڕگێڕان و ئاماده‌کردنی
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
