بیرۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

بیرۆ

#زانیاری...

زۆربەمان لە ژیاندا ئەگەری ئەوەمان هەیە تووشی جۆرێک لە جۆرەکانی ئەكزیما ببین. (بیرۆ) باوترین جـۆری ئەكزیمایە كە حاڵەتێكی هەستەوەری پێستە و چارەسەریشی ئاسانە، بەڵام دووبارە و سێبارە سەرهەڵدەداتەوە.

راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ

نەخـۆشی پێست ھەموو ئەو نەخـۆشیانە دەگرێتەوە کە روو بەڕووی پێستی مـرۆڤ دەبێتەوە و دواتر دەبێتە ھـۆی زیـان گەیاندن بە خانەکان و پێست و ئەوەش لەڕێگەی نەخۆشییە گـواستراوەکـانەوە کە ھـەڵگری میکرۆبن یاخـود بەکارھێنانی کەرەستە دروستکراوەکانەوە دەبێت و کەلەھەندێک حاڵەتدا نەخۆشییەکە زکماکییە.

لەئێستادا باوترین نەخۆشیەکانی پێست نەخۆشی ئەکزیمایە (Eczema) هەوکردنێکی پێستە کە پەیدادەبێت لەئەنجامی  لاوازی بەشی سـەرەوەی پێست ئەو بەشەی بەرگـری دەکـات لەپێستمان. 
هۆی ئەم هەوکردنەش دەگەڕێتەوە بۆ ووشکی پێست یاخود بەرکەوتنی راستەوخۆ دەستمان بە ئەوماددانە کە هۆکارن بۆ هەستیاری وەک (سابوون یان خوری یان بە هۆكارەكانی تری ژینگە. 

ئەكزیما لەوانەیە لە گەلێك شـوێنی لەشماندا رووبدات وەكوو پێستی دەستەكان، قاچەكان، روو، پێستی ئەنیشك.لە هەموو تەمەنێكدا بەدیدەكرێت، ١٠-٢٠٪ی منداڵە ساوایەكان دوچـاری دەبن. و لە یەكێك بۆ یەكێكی تر ناگـوازرێتەوە، بەڵام میلێكی خێزانی هەیە.كەواتە جینەكان و ژینگە هۆكارن بۆتووشبوون بە ئەكزیما.

#هۆکارەکانی تووشبوون بەئەكزیما ئەمانەن:-
(بەکتریا، ماددە کیمیاوییەکان، هـەوکردن، شڵەژان (سترێس)، کەمی خەو، ژینگەی پیس، سەرما، کلۆری ئاو، جلی زۆر گەرم، خۆ زۆر شۆردن) چونکەپێست ووشکدەکاتەوە.بەهۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە دادەنرێت.

#جۆرەکانی ئەكزیما ئەم سێ جۆرەن:-
ئەتۆپیک ئەکزیما: زۆرکـات تووشی منداڵی ساوا دەبێت. ئـەم جۆرەیان زۆر کات درێژخایەنە.

ئەكزیمای دەست: ئەم جۆرەیان کاتێک روودەدات کەکەسەکە دەستی بەرئەو ماددانە بکەوێت کەپێستی بەرگەیان ناگرێت.

هـەستیاری: کـاتێک کەسەکە هەستیاری هەبێت  بەرامبەر بە هـەر مادەیەک وەک نیکڵ (یەکێکە لە تووخمە کیمیاوییەکان) یان بۆن (عەتر) ئەو کاتە ئەم جۆرەیان روودەدات.

#نیشانەکانی نەخۆشی ئەکزیما:-
ـ وشک بوونی پێست
ـ سووربوونەوەی پێست
ـ خوران و قڵیشان
ـ ووردە بڵق لەسەر ڕووکاری پێستمان

#خۆپاراستن لەم حاڵە ئەمانەی خوارەوەن:-

بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگریبکەین لە توشبوونمان بەئەم حـاڵەتە دەبێت هـەمیشە پێستمان بە نەرمکەرەوەکـان بپارێزین وەک (کرێم و مەڵهەم) و چـەند رێنماییەکی تر کە دەبێت رەچـاوی بکەین لەوانە:-

١ـ دوورکەوتنەوە لە زۆر خۆشتن و زۆر نەمانەوە لە گەرماودا خۆ شتنەکە. لـەکاتی خـۆ ووشکردنەوەشـدا تەنها خـاولییەکە بخەرە سەر پێستەکەت و خاولییەکە بە پێست دا مەهێنە بە شێوەیەکی زۆر بەهێز.

٢ـ بەکارنەهێنانی ئەو کرێم و شامپۆ و سابونانەی کە بۆن یان (عەتر)یان بەکارهاتووە.

٣ـ بەکارهێنانی شامپۆی رۆناوی (زۆر جار لە دەرمانخانەکاندا بەدەست دەکەوێت).

٤ـ دوورکەوتنەوە لەپاکەرەوەکانی قاپ وقاچاغ هەروەها ئەو جل و بەرگانەی کە راستەوخۆ بەر پێستت بکەون.

٥ـ شتنی جل و بەرگی نوێ و تازە کڕڕاو ،چونکە زۆر کات ئەو بەرگانە ماددەی کیمیاویان پێوەیە.

٦ـ دوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی جل وبەرگی زۆرگەرم یاخود بەکارهێنانی جلی ژێرەوە کە بەتەنها لە لـۆکە دروستکرابێت.

#چارەسەرەکان بۆ ئەم حاڵەتە:-
یەکەم ـ چارەسەر بە نەرمکەرەوەکان.
دووەم ـ چارەسەر بە کۆرتیزۆنەکان - Cortisone.
سێیەم ـ چارەسەر بەرووناکی وەک تیشکی وەنەوشەیی کەلە هەندێک وڵاتدا پەیڕەودەکرێت.بەڵام ئاگاداربن لەبەکارهێنانی ئەم دەرمـانانەدا هـەمیشە دوای رێنمایی پـزیشک و پـزیشکی دەرمانسازەکان بکەون.