--- ئازار له هه‌موو له‌ش و بێهیزی به‌رده‌وام و فه‌حسه‌کان ئاسایین
--- نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا :
--- ئازاری ماسولکه و ڕیشاڵه‌کان :
ــــ نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا :بریتی یه له کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هه‌مه‌جۆر که ماسولکه و جومگه‌کان وبه‌سته‌ره‌کان ئازارێکی زۆریان تێدائه‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی خاڵی به ئازار له نێو ماسوولکه‌کاندا له کاتی ده‌ست لێدانا ، وه له‌کاتی پشکنینی خوێن و تیشک دا هه‌موو فه‌حس و ئه‌شیعه‌کانی نه‌خۆشه‌که هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی ئاسایین و نۆرماڵن ۰
--- گرنگترین نیشانه‌کانی :
۱ ـــ بوونی ئازارێکی زۆر له‌زۆربه‌ی ماسولکه‌و جومگه‌کاندا ، بوونی ئازاری زیاتر به ده‌ست لێدان له چه‌ند شوێنێکی دیاریکراو که به خاڵی ئازار وروژێنه‌ر ناسراون ۰۲ـــ ناڕێکی له خه‌و و کێشه‌ی نووستن له‌گه‌ڵ بێهێزی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و خه‌مۆکی و قه‌له‌قی و که‌می ته‌رکیز ۰
۳ ـــ ڕه‌ق بوونی ماسوولکه‌کان و به زه‌حمه‌ت جوڵانی جومگه‌کان له به‌یانیان دا ۰
٤ ـــ سڕبوون ومیرووله‌کردنی ده‌ست وقاچ و په‌نجه‌کان ۰
٥ ـــ سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام یان ناوبه‌ناو ۰
٦ ـــ کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی قۆڵۆن ، ناڕه‌حه‌تی له کاتی میزکردن دا ۰
۷ ـــ ئازار له کاتی سووڕی مانگانه‌یه له ئافره‌تاندا۰
--- هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا :
ــــ تا ئێستا پزیشکه‌کان هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی نازانن به‌ڵام :
۱ ـــ خانمان زیاتر تووش ده‌بن له پیاوان ۰
۲ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌بێت ۰
۳ ـــ دوای زه‌بری جه‌سته‌یی یان ده‌روونی ۰
٤ ــ ته‌مه‌ن : به زۆری له نێوان ( ۱۹ ـــ٤٥ ساڵ )دا هه‌یه ۰
--- شێوازی ده‌ستنیشان کردنی :
ـــ ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیکه ته‌نیا له‌ڕیێ نیشانه‌کانیه‌وه ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش بوونی خاڵی ئازار له ماسولکه‌کانا له‌کاتی ده‌ست لێدانا ، جگه له‌وانه هه‌موو فه‌حسه کانی ئاساییه به‌ڵام زۆر گرنگه فه‌حسی خوێنی ( CBP ) و فه‌حسی غووده‌ی ده‌ره‌قی و فه‌حسی ڕۆماتیزمی جومگه بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدرێت ۰
--- چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ گرنگترین خاڵ له چاره‌سه‌رکردنی فایبرۆمایه‌ڵجیا په‌یوه‌ندی نێوان دکتۆر و نه‌خۆشه‌که‌یه که کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشیه ، چونکه باری ده‌روونی کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه ۰
ــــ چاره‌سه‌رکردنی نیشانه‌کان له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
۱ــبه‌ده‌رمانی ئازار شکێن ( NSAID ) وه‌ک : ڤوڵتارین ، پرۆڤین ۰
۲ــ دژه ـپه‌رکه‌م وه‌کو گاباپینتین ،پریگابالین ، یه‌کێک له هه‌ره ده‌رمانه تازه‌کان ناوی (Savella (milinacipram.
۳ـ به‌کارهێنانی دژه خه‌موکیه‌کان وه‌کو (duloxetine)
چاره‌سه‌ری سرووشتی :
۱ـ مه‌ساج کردنی قووڵ بۆ ماسوولکه‌کان ۰۰
۲ـ به‌کارهێنانی (( هایدرۆسیراپی)) واته ئاو بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان بۆ نموونه ساونا یاخود وه‌رزشکردن له‌ناو ئاودا ۰۰
۳ـ وه‌رزشکردن به تایبه‌تی ئه‌و وه‌رزشانه‌ی که ماسوولکه‌کان خاو ده‌که‌نه‌وه ۰
٤ـ ده‌رزی ئاژه‌نین ۰۰
۵ـ به‌کارهێنانی ته‌زووی کاره‌با (TENS).
٦ـ به‌کارهێنانی تیشکی سونه‌ر (ultrasound )
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری