--- ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات : چی ده‌که‌یت :
--- هۆکاره‌کانی که‌می ئیشتها له مناڵات :
--- گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ زۆربه‌ی دایکان و باوکان ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌م خواردن و که‌می ئیشتهای مناڵان ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی ( ۲ ـــ ۸ ساڵ ) دا و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بکه‌ن ۰
--- هۆکاره‌کانی که‌می ئیشتها له مناڵات :
۱ ـــ ئازار : وه‌ک له کاتی ددانی تازه‌دا ، بریندار بوونی زمان و ناو لێو به هۆی ڤایرۆسه‌وه ، ئازار و پێچی ناوسک ، قه‌بزی به‌رده‌وام ۰
۲ ـــ په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ، هه‌وکردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن یان دووباره‌بوو ، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست ۰
۳ ـــ به زه‌حمه‌ت پاروو قووت دان : وه‌ک گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن ، ئه‌دینوێد ۰
٤ ـــ ترس و دڵه ڕاوکێ : بۆ نموونه له خوێندگا یان بوونی ئاژاوه و ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان دایک و باوک ۰
٥ ـــ پێدانی خواردنێ که مناڵه حه‌زی لێ نه‌کات ۰
٦ ـــ خواردنی پسکیت و چپس و شیرینی و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان به تایبه‌ت ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ژه‌مه‌کان ۰
۷ ـــ شێوازی هه‌ڵه له مامه‌ڵه کردن له کاتی خواردن : وه‌ک تووڕه بوون له مناڵ یان لێدانی بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر نان بخوات یانلۆمه کردنی کاتی خواردن ۰
۸ ـــ که‌می جووڵه و سستی مناڵ : به هۆی زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن یان به‌کارهێنانی ئایپاد و مۆباێڵه‌وه ۰
۹ ـــ زۆر پێدانی شێر به تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ و لێ نه‌بڕینه‌وه‌ی شیر پاش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێدانی خواردن به مناڵ ( پێویسته دوای چوار مانگی شۆربا و سریلاک بدرێت به مناڵ ) ۰
۱۰ ـــ شه‌ونخوونی : پێویسته مناڵی ژیر ته‌مه‌ن ۱۲ ساڵ شه‌وانه سه‌عات نۆ خه‌وتبێت له هه‌موو وه‌رزه‌کان ۰
۱۱ ـــ گرنگی نه‌دان به مناڵ و یاری نه‌کردن له گه‌ڵی دا و به جێ هێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به ته‌نها ۰
۱۲ ـــ هه‌ندێ جار مناڵه‌که وه‌ک شێوازێک به‌کاری دێنێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانی دایک و باوک ۰
۱۳ ـــ بوونی کرمی ڕیخۆڵه ، هه‌ندێ هه‌وکردنی گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان ۰
--- گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ دوورکه‌وتنه‌وه له عینادی کردن له‌گه‌ڵ مناڵ تا به‌زۆر خواردن بخوات ۰
۲ ـــ به زۆری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئاماده بکات که حه‌زی لێ ئه‌کات به‌مه‌رجێک خۆراکی ته‌ندروست بێت ۰
۳ ـــ ئاماده‌کردنی خواردن به شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی ، پێدانی خواردنی تازه ۰
٤ ـــ هاندانی مناڵ : بۆ نموونه پێ بڵێ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک خواردن بخوێت یاریه‌کی تازه‌ی وه‌ک پاسکیل یا بووکێکی تازه‌ت بۆ ئه‌کڕم یان ئه‌تبه‌م بۆ شوێنی یاری کردن ؛ به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌ت جێ به جێ بکه ۰
٥ ـــ له قاپێکی گه‌وره بڕێکی که‌م خواردنی بۆ تێ بکه ، یان له یه‌ک قاپ دا به‌یه‌که‌وه بیخۆن ۰
٦ ـــ فێری مه‌که به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵه‌وه خواردن بخوات به‌ڵام خۆت مۆبایڵ به‌کار مه‌هێنه له کاتی خواردن ؛ له بری ئه‌وه قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ دا بکه ۰
۷ ـــ پێدانی شروبی ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زنک و ڤیتامین دی له ژێر چاودێری پزیشک ۰
۸ ـــ به‌کار نه‌هێنانی شروبی ئیشتها به بێ ڕێنمیایی پزیشکی پسپۆڕ ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی