به‌رزبوونه‌وه‌ی چەورى خوێن
كۆلیسترۆل،یه‌كێكه له چه‌وریه‌كانی له‌شی مرۆڤ، كه پێكهاته‌یه‌كی گرنگی خانه‌كانه و به‌شداریش ده‌كات له دروست كردنی هۆرۆمۆنه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ووزه بۆ له‌ش.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كۆلیسترۆڵ له جگه‌ر دروست ده‌كرێ،به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش په‌یوه‌سته به خواردنه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆلیتسرۆل،دوو جۆری هه‌یه:
چه‌وری خوێنی خه‌ستی زۆر(HDL) چه‌وری باشی خوێنە، كه به‌رگری ده‌كات له ڕه‌قبوونی بۆریچكه خوێنیه‌كان.
جۆریی دووه‌میان،كه جۆره خراپه‌كه‌یه‌تی پێی ده‌ووترێ چه‌وری خوێنی خه‌ستی كه‌م LDL ،كه به‌شداری ده‌كات له ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ركان و په‌یوه‌ندی به خواردنه‌وه هه‌یه.
جۆریێكی تری چەوری هەیە پیێ دەوترێ چەوری سیانی (چەوری سەر جگەر) TG، ئه‌م جۆره‌یان له هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تر زیاتر په‌یوه‌سته به خواردنه‌وه.
هۆكاری بۆماوه‌یی و هۆكاری به‌ده‌ستهێنراویش هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن:
به‌هۆی هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌ندێ خێزان چه‌وری خوێنیان زۆر به‌رزن ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه له‌وانه‌یه قه‌ڵه‌و نه‌بن و خواردنیشیان ته‌ندروست بێت.
خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به چه‌وری خوێنه‌وه هه‌یه، خواردنه‌كانی وه‌كو شتی سووره‌كراو و گۆشت و هێلكه و شیری چه‌ور و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی،ئاستی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری سیانی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
قه‌ڵه‌ویش هۆكارێكی تره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و چه‌وری سه‌ر جگه‌ر.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزشناكه‌ن مه‌ترسیان زۆره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن، زۆر له توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ڵێن كه وه‌رزشكردنێكی به‌رده‌وام یارمه‌تی دابه‌زاندنی چه‌وری خراپ و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌وری باشی خوێن ده‌دات.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ و به‌ساڵاچوون،ئاستی كۆلیسترۆلیش به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌ندێ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌كو نه‌خۆشی سستی ڕژێنی ده‌ره‌قی(غودەی تەمەل) و نه‌خۆشی گورچیله و شه‌كره،مه‌ترسی ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری ناو خوێن زیادده‌كا وه‌كو ده‌رمانى ستیرۆید و حه‌بی مه‌نع و حەبىدژه خه‌مۆكی و هه‌ندێ ده‌رمانی هۆرمۆنی.
هیچ ناڕه‌حه‌تی و نیشانه‌یه‌ك نیه كه پیشانی بدا ئاستی چه‌وری خوێن به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی چه‌وری خوێن زۆر به‌رزبێته‌وه،ئه‌وا دیواری بۆریچكه خوێنیه‌كان تووشی ڕه‌قبوون ده‌كات و بۆشاییه‌كه‌ی ته‌سك ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ڕێڕه‌وی خوێن به‌و بۆریچكه خوێنیه كه‌مده‌بێته‌وه، وه له‌وانه‌یه به ته‌واوی بوه‌ستێ، بۆ نموون ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ری قاچ تووشی ڕه‌قبوون و گیران بێت،كه‌سه‌كه تووشی ئازاری قاچی ده‌بێت،به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕۆیشتن و ڕاكردن، ئه‌گه‌ر له‌پڕ خوێنبه‌ره‌كه بگیرێ،خوێن به‌ره‌و ئه‌و قاچه ناچێ و دوور نییه پێویستی به بڕینه‌وه بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌سكبوونه‌وه و گیرانه له خوێنبه‌ری مێشك بێت،كه‌سه‌كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌كات.
له دڵدا،كاتێك یه‌كێك له خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ تووشی ڕه‌قبوون و ته‌سك بوونه‌وه ده‌بێت و ڕۆیشتنی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه، كه‌سه‌كه زوو زوو ئازاری سه‌ر سنگ و هه‌ناسه‌ته‌نگی بۆ دێت (زه‌بحه‌ی دڵ)، خۆ ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ره‌كه به ته‌واوی بگێرێت،ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی دڵ كه خوێنی له‌و خوێنبه‌ره‌وه بۆ دێت،ده‌مرێت و جه‌ڵته‌ی دلأَ په‌یداده‌بێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی (چه‌وری سه‌ر جگه‌ر) مه‌ترسی هه‌یه بۆ گیرانی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دلأ و به‌مۆمبونی جگه‌ر و هه‌وكردنی په‌نكریاس.
هه‌ندێ نیشانه‌ی ده‌گمه‌ن هه‌یه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن وه‌كو گرێی چه‌وری ژێر پێست و چه‌وری زیاده‌ی سه‌ر جومگه‌كان و په‌ڵه‌ی زه‌ردی سه‌ر پێڵوی چاو.
بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن، پێویسته كه‌سه‌كه بۆ 16 سه‌عات هیچی نه‌خواردبێ ئنجا پشكنینه‌كه ئه‌نجام بدا.
جگه له‌م پشكنینه، هه‌ندێ خاڵی تریش له‌پێش چاو ده‌گیرێ بۆ دیاریكردنی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ورى، وه‌كو بوونی هۆكاری تری نه‌خۆشی وه‌كو ته‌مه‌ن و جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزه‌فشاری خوێن و نه‌خۆشی گورچیله، جگه له بوونی نه‌خۆشی دڵ له خێزاندا.
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەورى خوێن بریتیه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كوخه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) ومیوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قال و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیاددەكا). وا باشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنه‌ی سوره‌كراو و له‌فه و پیتزا.
بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.
بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت.
ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دلأَ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش،نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
لە حالەتى دەگمەنى بەرزبونەوەی چەورى سیانی ئەگەر بە حەب چەوریەكە دانەبەزیێت نەخۆشەكە پیێویستی بە غەسلی خویێن دەبێت.
"به‌هیوای له‌شێكی ساغ بۆ هه‌موو لایه‌ك"
د.داهات حوێزی
پزیشكی پسپۆری هه‌ناوی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
