قەڵەوی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 16 أكتوبر 2018

قەڵەوی

#زانیاری...

بی ئێم ئای (BMI) واتە تێكڕای بارستایی لەش، کە پێوانەی چەوری لەش دەكات بۆ پێگەیشووەكان بەدابەشكردنی كێش بە (كیلۆگرام) بەسەر دووجای دریژی باڵادا (بە مەتر).ئەمانە ریژەی دیاریکراوی تەندروست و ناتەندروستیBMIیە:-

١- بی ئێم ئای BMI كەمتر لە(٢٠كلگم \م٢)واتە بڕێكی كەمی چەوری لە لەشدایە. لـەم حاڵەتەدا ئەگەر کەسەکە وەرزشوان بێت هیچ گرفتێك نییە، بەڵام ئەگـەر وەرزشوان نەبێت، ئەوا كێشەكەی كـەمە كە لەوانەیە بەرگـری لـەشی دابەزێت، بـۆیە پزیشکەکان رێنمای ئەوکەسانە دەکەن ،پێویستە كە خواردنە کانیان باشتر بكەن و بـەردەوام وەرزش ئەنجام بدەن تاکـوو بارستایی ماسولكەكان زیاتر بكەیت. 

٢- بی ئێم ئای لە نێوان (٢٠-٢٥) دا بوو ،واتە كێشێكی تــەواو وتەندروستییەكی باش، بۆ پیاوان (٢٣) و بۆ ژنانیش (٢٢) بە باشترین بی ئێم ئای دادەنرێ.

٣- بی ئێم ئای نێوان (٢٥-٣٠)دا واتە كێشی زیادەكە پێویست بەخێرا دابەزاندن دەكات،چونكە ئەگەری قـەڵەوی لەئارادایە. 

٤- بی ئێم ئای لە (٣٠) زیاتر بوو، واتە قەڵەوی و ئامــادەباشی بۆ تووشبوون بەنەخۆشیەکانی (دڵ،بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، بەردی زراو، شێرپەنجە).

#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ