خەو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 14 يناير 2019

خەو

گرفتەکانی خەو😔😔😔

خەو یەكێكە لە پێویستی یەكانی لەشی مرۆڤ و هەموو كەس پێویستی بەخەو هەیە بەڵام ماوە و پێویستی خەو لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر حیاوازە , هەندێك كەس زۆر ئەنوون (٩-١٠)كاتژمێر لەشەوو ڕۆژێكدا، هەندێك كەسی تركەمتر ئەنوون (٥) كاتژمێر لەشەوو ڕۆژێكدا، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ٧ كاتژمێر نووستن لەشەوو ڕۆژێكدا پێویستە بۆ هەموو كەسێك .

لەساڵی ٢٠٠٢لێكۆڵینەوەیەك كرا لەسەر خەو و گرفتەكانی خەو دەریخست كە ئەو كەسانەی ٨ كاتژمێر و نیو زیاتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێكدا یان ئەو كەسانەی ٣ كاتژمێر و نیو كەمتر ئەنون لەشەوو ڕۆژێكدا، مەترسی مردن ١٥% زیاترە لەم كەسانەدا بەبەراورد بەو كەسانەی ٧ كاتژمێر ئەنون لەشەوو ڕۆژێكدا.بەبێ ئەوەی هۆكاری ئەوە ئاشكرا بكەن كە بۆچی ئەم جیاوازیە هەیە .

گرفتەكانی نووستن:

دوو گرفتی سەرەكی نووستن باوە :

1: كەم نووستن

بڵاوترین گرفتی نووستنە كەئەو كەسە خەوی لێناكەوێت یان زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە لەخەو . ٣٠-٤٥% ی خەڵكدا هەیە . كەم نووستن لەوانەیە چەندین هۆكاری هەبێت وەك:

١- دڵتەنگی و بوونی گرفت

٢-هەندێك نەخۆشی دەبێتە هۆی كەم نووستن .

٣-ئەو كەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە وەك(شیزۆفرینیا) نووستنیان زۆر كەمدەبێتەوە و لەوانەیە هەر نەنوون.

چارەسەری كەم نووستن: 

١- بەكارهێنانی جێگای نووستن تەنها بۆ نووستن نەك بۆ شتی تر

٢- ئەوكەسە ئامۆژگاری دەكرێت كە بۆماوەی٥ دەقە لەجێگاكەیدا بمێنێتەوە ئەگەر خەوی لێنەكەوت ئەوا با هەستێت شتێكی تر بكا و جێگاكەی جێبێڵێت.

٣-ئەگەر گرفتی ماسوولكەكانی لەشی هەبوو ئەوا با ڕاهێنانی بكات پێبكات تا ڕیلاكس ئەبن

٤- بەكارهێنانی دەرمانی( بینزۆدایەزیپاین)بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژ.

٥-خواردنی شیر.

٦- نەخواردنی ئەو شتانەی ماددەی كافاینی تیایە وەك ( چا, قاوە. كۆلا) چونكە ئەم ماددانە نووستن كەم دەكەنەوە .

٢-زۆر نووستن:

ئەم جۆرە كەسانە یا بڕی خەوتنیان زۆرە یان بەڕۆژ زۆر ئەنوون. یا هەردووكی . چارەسەری ئەم حاڵەتە بە دەرمان( ئەمفیتامین)  چارەسەر دەكرێت.
ئاگاداربە بی برسی بزیشکەکەت هیج دەرمانیک بەکارنایەت