سەدەف - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 15 يناير 2019

سەدەف

نەخۆشی سەدەف چیە ؟ هۆكارو چارەسەره‌كانی چین ؟
ئاراسته :

پێویستە هەموو کات هەوڵبدرێت پێست خاوێن بێت تاوەكو ڕۆڵی کارای هەبێت لە دەرکردنی ئارەقەو ووشک نەبێت ، پێست دەبێت زۆر بەهێز بێت و بۆ ئەوەی توانای پارێزگاری هەبێت و هەستیار بێت تەنانەت بۆ دەست لێدانێکی ئاسایی و سادەش .

لەبەرئەوە پێست بە بەردەوامی لە هەوڵی خۆ نوێکردنەوەدایەو ئەگەر بێت و بەشێک لە پێست خراپ ببێت ئەوا بەزووترین کات خۆی دروستدەکاتەوە ، لەبەر ئەو ئاڵۆزییەی کە پێست هەیەتی تووشی زۆرێک نەخۆشی دەبێت یەکێک لەو نەخۆشیانەش كە هەیە نەخۆشی ( صەدەف) ە . 

ئەم نەخۆشیە زۆر بە دەگمەن لەناو منداڵاندا ڕوو دەدات و زۆربەی هەرەزۆری كات لەو كەسانەدا ڕوو دەدات كە تەمەنیان زۆرەو لەتەمەنێكی بەساڵاچوودان .

صەدەف نەخۆشییەکی درێژخایەنی پێستەو بەهۆی تێکچوونی میکانزمی خۆ نوێکردنەوەی توێژاڵی دەرەوەی پێستەوە ڕوو دەدات و نەخۆشییەکی درم نیەو بە حاڵەتێکی پاک ناو دەبرێت .

- دیارترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە :

1. دروستبوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست و کاژێکی زیوی .

2. دروستبوونی خورانێکی کەم لەو شوێنەی كە نەخۆشیەكەی تێدا دروست بوەو هەندێک جار وەکو دڵۆپە باران وایە لەسەر پێست و زۆرجارییش وەکو کڕێش لەسەر هەندێك لە بەشەكانی لەش دەردەكەوێت وەك ( ئەژنۆَ ، ئەنیشک ) .

- چارەسەركردنی نەخۆشیەکە :

چارەسەری ئەم نەخۆشیە کاتییە بەڵام وەکو فشاری خوێن کۆنترۆڵ دەکرێت ، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین جۆری چارەسەر بەکاردەهێنرێت وەکو ( مەرهەم ، ڤاسلین ، قیڕی پزیشکی ، تیشکی سەرو وەنەوشەیی ، ئەگەر هاتوو نەخۆشیەکە چارەسەر نەبوو ئەوا پەنا دەبرێتە بەر دەرمانی کیمیایی و دەرمانی كیمیایی بۆ بەکاردەهێنرێـت .
وەرگیروە