ڕشک و ئەسپێ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 21 أبريل 2018

ڕشک و ئەسپێ

ڕشک وئەسپێی سەر(pediculosis capitis)
رشک واتە هێلکەی ئەسپێ(nit)ئەسپێش زیندەوەرێکی زۆر وردوبچوکەو دەچیتە لەشی مرۆڤ و هەندێ گیان لەبەری خوێن گەرمی ترەوەو (warm blooded)لەسەر مژینی خوێن دەژی وهەندێ جار مەترسیدارەو نەخۆشی تری وەک گرانەتا لەگەڵ خۆیدا دەگوازێتەوە ،
لە مرۆڤدا بە زۆری لە قژی سەری مندالانی  تەمەن ٣ بۆ١٠ساڵدا دەبینرێت وڕۆژانە جارێک یان چەند جارێک خوێنی پێستی سەر دەمژێت وبەهۆی ئەو لیکەی کە لەکاتی خوێن مژینا دەیرێژێت خورانێکی زۆر لە پێستی سەردا دروست دەکات وهیلکەکانی بە تالەکانی قژی سەرەوە دەنوسێت وهەر هیلکەیەکیش دواتر هەلدێت ودەبێت بە ئەسپێیەکی پێگەیشتوو  
منداڵانی نێو باخچەی ساوایان وسەرەتایی بەزۆری توشی ئەم حاڵەتە دەبن چونکە   تەنها بەبەریەکەوتنی قژی سەری توش بوو راستەوخۆ نەخۆشیەکەدەگوازرێتەوە بۆ کەسی توش نەبوو،
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە :
بریتیە لە خورانی پێستی سەر کەدوو بۆ سێ هەفتە دوای توش بوون بەنەخۆشیەکە دەس پێدەکات و هەندێ جار بەهۆی ئەو خورانەوە پێشتەکە سووردەبێتەوەوهەودەکات و کێم وجەراعەت دەکات بەهۆی نیۆکی پیسەوە
چارەسەری ئەم نەخۆشیە :
:بریتیە لەوەی کە بەزوترین کات نەخۆشیەکە دەس نیشان بکرێت  چ لایەن پزیشکەوە بیت یان دایک وباوکی مندالەکەوە ئەوەش زۆر ئاسانە بەداهێنانی قژەکە لەرێێ شانەیەکی وردوسفتەوە  ئەسپێکە بەزیندوی یان هیلکەکانی بە تالەکانی  قژەکەوە بەجوانی دەببینرێت 
پاشان لەرێێ بەکارهێنانی ئەو شامپۆو گیراوانەی تایبەتن بە لەناوبردن قەلاچۆکردنی ئەم نەخۆشیە حالەتەکە چارەسەردەکرێت ئەگەرچی لەراستیدا ئاسان نیە کە بتوانییت سەدە لەسەد وبەیەکجاری چارەسەری بکەیت بەلام  زیاتر لەیەک ڕیگەمان هەیە بۆ ئەو مەبەستەو لەهەموو حالەتەکانیشدا پێویستە چارەسەر ژینگەو هۆکاری توش بونەکەشش بکەین  بەشیوەیەکی گشتیش برینی قژەکەو بەکارهینانی گیراوەیان شامپۆی پیرمیسرین وبێنزایلبینزوات وئیسانۆل وزۆر مەوادی تر لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربهێنرێت  

د.فرهاد