دووپشک پێوەدان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 21 أبريل 2018

دووپشک پێوەدان

&&&&& تکایه‌ ئاگادار بن : له‌ کاتی دووپشک پێوه‌دان : کلۆر به‌کار مه‌هێنن :
&&&&&  شوێنی گه‌ستنی دووپشکه‌که‌ بریندار مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌مژنن : 
****
&&&&  له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ بابه‌تێک بڵاو بۆته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات ؛ له‌ که‌ پێوه‌دانی دووپشک په‌نا ببرێته‌ بۆ به‌کارهێنانی کلۆر چونکه‌ کلۆر له‌ ماوه‌ی سی چرکه‌دا  ژه‌هری دووپشک له‌ ناو ده‌بات : ئه‌مه‌ش هه‌واڵێکی بێ بنه‌مای زانستی یه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌کات ۰ 
ـــ چه‌ند ساڵێک له‌ مه‌وپێش هه‌واڵێکی هاوشێوه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ سعودیه‌ له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبووک و تویته‌ره‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ ؛ تا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری ژه‌هراوی بوونی ئه‌و وڵاته‌ به‌ درۆی خسته‌وه‌ ؛ ئێستا هه‌مان بابه‌ت وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ۰ 
ــــ  کلۆر مادده‌یه‌کی زیانبه‌خشه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ؛ به‌رده‌وام جه‌غت له‌ سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و مادده‌ پاکژکه‌ره‌وانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌ ناو ماڵ دا به‌کاردێن و هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا ئاراسته‌یه‌کی زانستی به‌هێز په‌یدا بووه‌ که‌ هه‌وڵ ئه‌دات بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاو پێداچوونه‌وه‌ بکرێت له‌ به‌کارهێنانی کلۆر ۰ 
ــــ هه‌روه‌ها په‌نا بردنه‌ بۆ به‌کارهێنانی کلۆر له‌ کاتی دووپشک پێوه‌دان ڕێده‌گرێت له‌ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌رگرێت ؛ ئه‌گه‌ر پێویست بکات چونکه‌ زۆر جار پێویست ناکات ۰ 
___ هه‌روه‌ها پێویسته‌ هاوڵاتیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ ئه‌م سێ کرداره‌ له‌ کاتی دوپشک پێوه‌دان دا :
۱ ـــ بریندار کردنی شوێنی گه‌ستنی دووپشکه‌که‌ ۰ 
۲ ـــ مژینی  شوێنی گه‌ستنی دووپشکه‌که‌ ۰
۳ ـــ به‌ستنی  شوێن و ده‌ورووبه‌ری شوێنی گه‌ستنی دووپشکه‌که‌ ۰
ـــ له‌ بابه‌تێکی تر باس له‌  ڕێنمیایی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له‌ حاڵه‌تی پێوه‌دانی دووپشک و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن لێی بڵاوئه‌که‌مه‌وه‌ پشت به‌ خوا ۰ 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
۰