&&&& گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می مه‌گنسیۆم و هۆکاره‌کانی :
&&&& گرنگترین سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی مه‌گنسیۆم :
ــــ که‌می مه‌گنسیۆم کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستیه و زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی ڕێژه‌ی پێویست له ئه‌م کانزا گرنگه له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه وه‌رناگرن ۰
&&& گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می مه‌گنسیۆم :
۱ --- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی کالسیۆم و ڤیتامین دی نۆڕماڵ بێت ۰
۲ --- ڕه‌قبوون و ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کان و هه‌ندێ جار جوڵه‌ی نائاسایی پێڵوی چاو ۰
۳ --- خه‌مۆکی و تێک چوونی خه‌و و خه‌و لێ نه‌که‌وتن و نه‌مانی هه‌ست کردن به ڕووداو و که‌سانی ده‌وروبه‌ر ۰
٤ --- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشی دڵ ۰
٥ --- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و خراپتر بوونی حاڵه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیان هه‌یه ۰
٦ --- تێک چوونی لێدانی دڵ ؛ له نیشانه‌کانی گێژبوون و سه‌ر سوڕهاتن و دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ئازاری سه‌ر سینگ و بورانه‌وه ؛ هه‌ندێ جاریش ده‌بێته هۆی سه‌کته‌ی دڵ و سستی دڵ ۰
۷ --- بێهێزی و شه‌که‌تی و بێهێزی له ماسولکه‌کان و زوو ماندوو بوون و سڕبوونی ده‌ست و قاچ ۰
۸ --- دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه و که‌می ئیشها ۰
۹ --- تێک چوونی سوڕی مانگانه و هۆرمۆنه‌کان ۰
&&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی که‌می مه‌گنسیۆم :
۱ ـــ برسیه‌تی و نان نه‌خواردن و که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مه‌گنسێوم ۰
۲ ـــ سک چوون و ڕشانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و بوونی سۆنده‌ی ناو گه‌دده و ناسۆری ڕێخۆڵه و هه‌وکردنی په‌نکریاسی کتوبڕ ۰
۳ ـــ دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی و وه‌رزشی قورس بۆ ماوه‌ی زۆر و زۆر هیلاک بوون ۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک ئه‌نسۆلین و لازکس و حه‌پی مه‌نع و هه‌ندێ ئه‌نتی بایوتیک وه‌ک جێنتامایسین ، ئومیپڕازۆڵ ۰
٥ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی گلانده‌کان ؛ وه‌ک ڕژێنی ته‌نیشت غوده‌ی ده‌ره‌قی و زیاتر ڕشتنی هۆرمۆنی ئه‌ڵدۆستیرۆن ۰
٦ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان به بڕی زۆر و به‌رده‌وامی ؛ هه‌روه‌ها ئه‌و خورادنانه‌وه‌ی که مادده‌ی کاڤینیان تێدایه وه‌ک چا و قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان ۰
۷ ـــ نه‌خۆشی سستی گورچیله ، به‌رزی ئاستی کالسیۆم ، نه‌خۆشی گه‌نم ، نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌کان ، هۆکاری بۆماوه‌یی ۰
&&&& گرنگترین سه‌رچاوه خۆراکیه‌کانی مه‌گنسیۆم :
ـــ چه‌ره‌س ؛ وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه ، بادام ، ده‌نکه کوله‌که ، فستق
ـــ سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان ؛ وه‌ک که‌له‌رم ، سپێناخ ، بڕۆکلی
ـــ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ؛ وه‌ک ئاردی بۆر ، برنجی بۆر ، شۆڤان ، گه‌نمه‌شامی
ـــ مۆز ، هه‌نجیر ، ئۆڤۆگادۆ ، شیری سۆیا
&&&& ئاستی ئاسایی مه‌گنسیۆم له خوێن دا :
***** (1.8–3.0 mEq/L)
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی