نیشانەکانی ددان دەرهاتن لە مناڵدا :
۱. ئازار ئەمەش وادەکات منداڵەکە نارەحەت بێت و خەوی کەم بێتەوە.
۲. هەڵئاوسان و سوربوونەوەی پوک کە هەندێجار دەبێتە کەم بوونەوەی خواردنی منداڵەکە.
۳. سور بوونەوەی رومەت .
٤. قەپ(گاز) دەگرێت لە شت بۆ کەم بوونەوەی ئازارەکەی.
۵. دەست بردن بۆ گوێ چونکە هەندێ جار ئازاری ددان ئەچێت بۆ گوێ.
٦. لیکی زۆر دەبێت، قوتدانی ئەو لیکە زۆرە هەندی جار دەبێتە هۆی هێلنج ، کۆکە ، شلبوونەوەی پیسای منداڵەکە، سەوز بوونی پیسایی ، ئەم نیشانانە ئاسای و کاتین پێویست بە چارەسەر ناکات.
۷. ددان دەرهاتن نابێتەهۆی تا.
۸. ددان دەرهاتن نابێتەهۆی سکچوون.