چی دەزانی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک ؟
شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer)
ئەو شێرپەنجەیەیە لە خانەکانی مەمک ڕوودەدەت
لە دوای شێرپەنجەی پێست شێرپەنجەی مەمک دووەم باوترین شێرپەنجەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
شێرپەنجەی مەمک لە هەردوو ڕەگەزدا ڕوو دەدەن بەڵام لە ئافرەتاندا زۆر باوە
هۆشیارکردنەوە و توێژینەوە لە شێرپەنجەی مەمک یارمەتیمان دەدات لە پێشکەوتن لە دیاریکردن و چارەسەرکردن
هەروەها ڕێژەی مانەوە ()زیاد بوە ، ژمارەی مردنەکان پەیوەندی دار بوە بە شێرپەنجەی مەمک دابەزیوە یەکێ لە هۆکارەکان زوو دیاریکردنێتی
جۆرەکانی
1-Angiosarcoma
2-Ductal carcinoma in situ (DCIS)
3-Inflammatory breast cancer
4-Invasive lobular carcinoma
5-Male breast cancer
6-Paget's disease of the breast
7-Recurrent breast cancer
نیشانەکانی
1-گرێ لە مەمک
2-گۆڕان لە قەبارە و شێوەی مەمک
3-گۆڕان لە پێستی سەر مەمک
4-با ناوداچوونی گۆی مەمک
5-توێکل بەردانی پێستی مەمک
6-سوربونەوە و ئاوسانی مەمک
کەی دکتۆر ببینم؟
کاتێک هەست بە گرێ یان ئەو گۆڕانکاریانەی ترکرد تەنانەت
ئەگەر پشکنینی مامۆگرافی پێشووت ئاسایی بوو
هۆکارەکان
دکتۆر دەزانی شێرپەنجەی مەمک روودەدات لە هەندی خانەی مەمک کە دەست دەکەن بە گەشە بەنائاسایی دواتر ئەم خانانە زۆر بە خیرایی دابەش دەبن بە بەراورد بە خانەی ئاسایی بەردەوام دەبن و کۆدەبنەوە دەبن بە گرێ یاخود لو
دواتر بڵاو دەبنەوە لە مەمکەوە بۆ لیمفەگرێ و بەشەکانی تری لەش
شێرپەنجەی مەمک بەزۆری لە جۆگەکانی دروستبونی شیردا ڕوو دەدەن .هەروەها لە شانە ڕژێنەکانیش روودەدەن
هەورەها لە خانەوشانەکانی تری مەمک روو دەدەن
توێژەران هۆکاری هۆڕمانات و شێوازی ژیان و ژینگەیان چانسی توشبونیان بە شیرپەنجەی مەمک زیاد دەکات
هۆکاری ئەوەش دیار کە هەندێ ئەو هۆکارەیانەیان نیە و توشی شیرپەنجە بوون بەڵام هەندێکی تر ئەو هۆکارەیان هەیە و توش نەبون
بەڵام ئەشی هۆکارەکەی کارلیکیکی ئالۆزی نیوان بۆماوە و
ژینگە بیت
دکتۆرەکان سەدا ٥ بۆ ١٠ شێرپەنجەی مەمک پەیوەندی دارەبە بازدان لە بۆماوە
کە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەکان
هەردوو جینی BRCA1 و BRCA2 چانسی توشبوون بە هەردوو شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان زیاد دەکەن
ئەگەر لە خێزانەکەتاندا هەر جۆرە شێرپەنجەیەک باوبێ دکتۆر پێشنیار دەکات فەحسیکی خوین بکەی بۆ ئەوەی بزانی بازدان لەم جینەدا رووی داوە گواسترابیتەوە لە نێو خێزانەکەتاندا
هۆکارە مەترسیدارەکان
هۆکارەکان چانسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکەن
1-ئافرەت:ئافرەی زیاتر توش دەبی وەک لە پیاو
2-زیادبوونی تەمەن:هەرچەندە تەمەنت زیاد بکات چانسی توشبوونت زیاد دەکا
3-پێشتر توشی نەخۆشیەکانی مەمک بوبی
4-لە خێزانەکەتاندا شێرپەنجەی مەمک باو بیت
5-ئەگەر پێشتر مەمکیکت توشی شێرپەنجە بوبێ چانسی توشبونت زیاد دەکات بە شێرپەنجە لە مەمکەکەی ترتدا
6-بازدان لە جینەکاندا
7-بەرکەوتنت بە تیشک
8-قەڵەوی.
9-سوڕی مانگانەت لە لە پێش ١٢ ساڵ دەست پی بکات
10-تەمەنی نائومیدیت درەنگ کۆتایی پێ بێت
11-ئەگەر یەکەم مندالت لە سەرووی ٣٠ بێت
12-ئەگەر هەرگیز دووگیان نەبوبیتی
13-خواردنەوە کحول
خۆپاراستن
1-خۆییانە فەحسی مەمکی خۆت بکە
2-ئەگەر ئەلکحول دەخۆیتەوە کەمی بکەرەوە کە لەڕۆژیکدا لە یەکجار زیاتر نەبێ
3-راهێنان بکە لە لە ڕۆژەکانی هەفتە کە لە ٣٠ خولەک کەمتر نەبێ
4-چارەسەرە هۆڕمۆنیەکان سنوردابکە بە ڕاویژ لەگەڵ دکتۆرەکەت
5-لە کێشێکی تەندروست بمێنەوە
6-خورادنی تەندروست هەڵبژیرە
کەمکردنەوە چانسی توشبون
دکتۆر بە پیی حاڵەتی نەخۆشیەکە و قۆناغەکە و هۆکارەکانی تر بڕیار دەدا
1-دەرمانە پارێزەرەکانی بداتی
2-یان لابردنی مەمکی بۆ ئەنجام بدات وەکو خۆپارێزی
دیاریکردن
1-فەحسکردنی و مەمک و لیمفەگرێیەکان لە بن باڵت
2-مامۆگراف تیشکی ئیکس بۆ شێرپەنجەی مەمک بەکاردیت بە زۆری
3-سۆنەری مەمک بەکاردێت بە بەشە قوڵەکانی جەستە و هەروەها بۆ دیارکردنی ئەوەی ئایا گتێ گرێ کە رەقە یان کیسی پڕبوو لە شلەن
4-بایۆپسی نمونەیەک لە خانەکانی مەمک وەردەگیرێت
دیاریکردنی تەواوی شێرپەنجەی مەمک بە بایۆپسی دەکرێت
5-تیشکی رەنینی موگناتیس بەکاردیت
قۆناغەکانی شێرپەنجە مەمک
دکتۆر بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک پشت دەبەستێت بە مانە
1-فەحسی خوین وەکو فەحسی تەواوی خانەکانی خوین
2-مامۆگراف
3-تیشکی رەنینی موگناتیس
4-bone scan
5-سیتی سکان
6-pet scan
هەمو کەسیک پیویستی بەم فەحسانە نیە
ئەوە دکتۆرە بڕیار دەدات کام فەحس گونجاوە بە پێی حالەتەکە
قۆناغەکان لە ٠ بۆ ٤ ریز دەکرین
بە جۆرێک قۆناغی ٠ کوشندە نیە و تەنها لە جۆگەکانی شیردان وە قۆناغی چوار مەترسی دارە چونکە بڵاوبوەتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش
چارەسەر
بە پێی جۆر و قۆناغ و قەبارەی شێرپەنجەکە بڕیار دەدرێت
چارەسەرەکانیش
1-نەشتەرگەری
2-چارەسەر بە تیشک
3-چارەسەر بە کیمیایی
4-چارەسەر بە هۆڕمۆن
سەرچاوە سایتی مایۆکلینیک
www.myoclinic.org
توانا فەقێ مەحمود
کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی