(بیرۆ) ئێکزیما - Eczema
نه‌خۆشی ئێکزیما، جۆرێکه له هه‌وکردنی پێستی، که ڕووی سه‌روه‌ی پێست تووشی هه‌وکردن ده‌بێت. زاره‌وه‌ی ئێکزیما بۆ چه‌ندین ڕه‌وشی (حالاتی) پێستی به‌کاردێت، وه‌کو ووشک بوونی پێست، په‌ڵه‌ی پێست، سوریکه، خوران، هاڵقڵێشان، پفکه کردن و خوێن لێهاتن
جۆره‌کانی ئێکزیما:
تەڕەبیرۆ یا بیرۆی تووش:
بریتییە لە بلۆقی سووری کێمدار کە زۆر دەخورێ. ئەم بیرۆیانە لە چەن کاژێر تا ٢-٣ ڕۆژ سەرھەڵدێنن و چەن ڕۆژ تا چەند حەفتە دەخایێنن و پاشان ھێور دەبنەوە و دادەکوژێن.
ووشکەبیرۆ:
پووڵەکە-پووڵەکەبوونی پێست، وێڕای خورین بەڵام بێ بلۆقی کێمدار.
کۆنەبیرۆ:
وشکە بیرۆی کۆنی درێژخایەن کە پێست قەڵەش-قەڵەش دەبێ و دەخورێ.
چاره‌سه‌ری ئێکزیما:
چاره‌سه‌ری به هۆی ده‌رمان؛ هه‌وکردنی پێست به‌زۆری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به مارهه‌می تایبه‌تی، ئه‌م مه‌رهه‌مانه له مادده‌ی ستیڕۆید پێکهاتوو، که ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه و کۆنتڕۆل کردنی نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه. ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێت به‌ژیرانه به‌کاربهێندرێت و ته‌نها پزیشک بۆی هه‌یه ڕێگه به به‌کارهێنانی بدات، چونکه ئه‌م ده‌رمانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌کی ته‌ندروست به‌کارنه‌هێندرێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، ده‌بیته هۆی ته‌نک و ناسک بوونی پێست، بۆیه له کاتی به‌کار‌هێنان له ده‌م و چاو ده‌بێت جۆری بێ هێز به‌کاربهێندرێت بۆ که‌م کردنه‌وه له زیانه‌کانی. جگه له‌مه‌ش ئه‌م ده‌رمانه ده‌بنه هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی توانه‌ی به‌رگری له‌ش، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌رمانی تر به‌کاربهێندرێت بۆ ڕێگرتن له‌گه‌شه کردنی به‌کتریا و که‌ڕوه‌کان.
دوور ڕاگرتنی پێست له ووشکی؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ور و شێ‌دار کردنی پێست، چونکه نه‌خۆشی ئێکزیما زیاد ده‌کات به ووشک بوونی پێست. شێ‌دار ڕاگرتنی پێست یه‌کێکه له گرنگترین چاره‌سه‌ریه‌کان. چه‌ورکردن یان شێ‌دار کردنیش به‌هۆی مه‌رهه‌م و کرێمی تایبه‌تی ده‌بێت که پزیشکی تایبه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات بۆ به‌کارهێنانی.
چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی؛ ئه‌مه‌ش به به‌کارهێنانی تیشکی سه‌روی بنه‌وشه‌ی، هه‌رچه‌نده به‌رکه‌وتن به تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌ی زه‌ره و زیانی هه‌یه به‌تایبه‌تی دروست کردنی شێره‌په‌نجه‌ی پێست!
چاره‌سه‌ری به‌هۆی خۆراک؛ دواین لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد، که زۆر جۆره خۆراک هه‌یه ده‌بێته هۆی دورست کرد