دژە سکپڕی هۆڕمۆنی بەشێوەی حەب (حەبی مەنع):
جۆرێکی دژەسکپڕی هۆڕمۆنییە کە بەشێوەی حەب دروست کراوە و بەکارهێنەر دەتوانێت لەڕێگای دەمەوە وەریبگرێت. پێکهاتەی ئەم حەبانە هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجینە یان بەتەنها پرۆجیسترۆنە.
دوو جۆر حەبى دژە سکپڕی هۆڕمۆنی هەیە:
جۆری یەکەم: ئەم جۆرە پێکهاتەکەیان بریتییە لە پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین.
جۆری دووەم: ئەم جۆرە پێکهاتەکەى بریتییە لە پرۆجیسترۆن بە تەنها واتە ئیسترۆجینیان تێدا نییە.زیاتر لەو کەسانەدا بەکاردێت کە بەهۆکارێکی تەندروستی نابێت ئیسترۆجین بەکاربێنن.
كاريگەرییە لاوەکییەکانی جۆری یەکەمی حەبی دژەسکپڕی هۆڕمۆنی:
خوێن بەشێوەی دلۆپە یان خوێنبەربوون لە نێوانی سوڕە مانگانەکاندا.
داكەوتنی مەمکەکان ( شلبونی مەمک).
بەرزی پەستانی خوێن.
سەرئێشە.
دڵتێکهەڵاتن.
ئەم کاریگەرییە لاوەکییانەی وەک؛ خوێن بەشێوەی دلۆپە یان خوێنبەربوون لە نێوانی سوڕە مانگانەکاندا، داكەوتنی مەمکەکان ( شلبونی مەمک)، سەرئێشە و دڵتێکهەڵاتن، پاش چەند مانگێکی کەم نامێنن.
دەبێت بە زووترین کات ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەیت ئەگەر هاتوو پاش خواردنی جۆری یەکەمی ئەم دژە سکپڕییە یەکێک یان زیاتر لەم حاڵەتانەت هەبوو:
ئازاری سک.
گرێی مەمک.
ئازاری سنگ.
خەمۆکی.
ناڕەحەتبوون لەکاتی قسەکردندا ( زمان قورسی)
حاڵەتی نەخوازراوی چاو: وەک تەڵخبوونی چاو، دوو وێنەیی بینین یان نەمانی بینین.
بورانەوە.
زەردویی ( زەردهەڵگەڕانی پێست).
دەرکەوتنی جۆرێکی تر لە سەرئێشە یان زیادبوونی ئازاری سەر بەبەراورد بە پێشوو.
گەشکە.
حاڵەتی دروستبونی حەساسیەتی پێست.
ئازاری زۆری قاچەکان یان ئاوسانییان.
نائارامی مێشک یان بیرکردنەوە.
كاريگەرییە لاوەکییەکانی جۆری دووەمی حەبی دژەسکپڕی هۆڕمۆنی: بوونی ناڕەحەتی لە مەمکدا.
سەرئێشە.
سەرگێژی.
زیادبوونی کێش بەڕێژەیەکی کەم.
خەمۆکی.
کەم بوونەوەی ئارەزووی سێکسی.
خوێن بەشێوەی دلۆپە یان خوێنبەربوون لە نێوانی سوڕە مانگانەکاندا.
هەروەها دروست بوونی کیس لە هێلکەداندا زۆر کەم ڕوودەدات.
كاریگەرییە لاوەکییەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت،هەروەها بە پێی جۆری دژەسکپڕییەکەش دەگۆڕێت بۆیە بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو دەربارەیان، خوێنەری زانیارییەکانی ناو پاکەتەکە بە یان داوای ڕوونکردنەوە لە دەرمانسازەکە بکە.