نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان)'
پێناسه‌ی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ): نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) بڵاوترین جۆری ئیلتهابی جومگه‌یه, كه تووشی ملیۆنان خه‌ڵك ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) كاتێك ڕووده‌دات كه ئه‌و كركراگه‌یه‌ی له‌كۆتایی ئیسكدایه دائه‌خورێ به‌تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا.
هه‌رچه‌نده نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) ده‌توانێت تووشی هه‌موو جومگه‌یه‌ك ببێت له‌له‌شی مرۆڤدا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تووشی ئه‌م جومگانه ده‌بێت :جومگه‌ی (ده‌ست, مل، به‌شی خواره‌وه‌ی پشت, ئه‌ژنۆ, حه‌وز ).
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) وورده وورده دائه‌خورێ‌و خراپ ده‌بێت به‌تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نداو هیچ چاكبونه‌وه‌شی نییه، به‌ڵام چاره‌سه‌روه‌رگرتن بۆ نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) ده‌توانێت نه‌هێڵێت چیتر نه‌خۆشیه‌كه ته‌شه‌نه بكات‌و ئازاری ناهێڵێت‌و فه‌رمانی جومگه‌كه‌ش باشتر ده‌كات.
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه, وه‌ك نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كانی تری وه‌ك زه‌خت, شه‌كره.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ) :
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ) وورده وورده ده‌رئه‌كه‌وێت خراپ ده‌بێت به‌تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا و ئه‌م نیشانانه ده‌گرێته‌وه :
1-ئازار،
جومگه‌كه تووشی ئازار ده‌بێت له‌كاتی جوڵاندن‌و ئیش پێكردنی.
2-بوونی ئازار له‌كاتێكدا به‌ده‌ست په‌ستا بخه‌یته سه‌ر جوگه تووشبووه‌كه
3-ڕه‌ق بوون، ڕه‌قبوونی جومگه‌كان به‌تایبه‌تی له‌به‌یانیاندا یا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌پشوودان‌و ئیش پێنه‌كردنی جومگه‌كه .
4- نه‌مانی جووڵه‌ی جومگه‌ی تووشبوو به‌شێوه‌ی ئاسایی پێشووی خۆی .
5- هه‌ستكردن به‌قرته‌كردن له‌كاتی جوڵانی جومگه‌ی تووشبوودا.
6-درووستبوونی ئێسكی زیاده له‌جومگه تووشبووه‌كه‌دا كه‌له‌وانه‌یه وه‌ك گرێیه‌كی ڕه‌ق هه‌ستی پێبكه‌یت .
چ كاتێك پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت :
كاتێك هه‌ستت به‌ئاوسان‌و ڕه‌قبوونی جومگه‌كانتكرد له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ):
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) كاتێك ڕووده‌دات كه ئه‌و كركراگه‌یه‌ی له‌كۆتایی ئیسكدایه دائه‌خورێت به‌تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نداو وای لێدێت كه ئێسكه‌كان له‌یه‌كده‌خشێن، چونكه كركڕاگه نامێنێت .
له‌دیارترین هۆكاره‌كانی تووشبون به‌نه‌خۆشی داخورانی ئێسك ( سه‌وه‌فان):
1- ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌سه‌وه‌فان زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا.
2- ڕه‌گه‌ز : ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن به‌سه‌وه‌فان به‌به‌راورد به‌پیاوان, تا ئێستاش هۆكاری ئه‌مه نه‌زانراوه كه ئایا بۆ ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن به‌سه‌وه‌فان.
3- شێواوی یان ناڕێكی له‌ئێسكدا، هه‌ندێك كه‌س كه له‌دایك ده‌بن هه‌ندێ ئێسكیان ناڕێك یا شێواوه, ئه‌م كه‌سانه زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
4- بریندار بوونی جومگه، ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی پێكان ده‌بن بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردن تووشی پێكان ده‌بن یا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هه‌ر ڕوداوێك تووشی پێكان ببن زیاتر تووش ده‌بن به‌سه‌وه‌فان.
5- قه‌ڵه‌وی، ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون‌و كێشیان زۆره زیاتر كێش ده‌خه‌نه سه‌ر جومگه‌كانی له‌شیان به‌تایبه‌تی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ و زیاتر تووش ده‌بن به‌سه‌وه‌فان.
6- هه‌ندێك ئیش، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك ئیشی قورس ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جومگه‌كانیان جێدێڵێت ئه‌وا زیاتر تووش ده‌بن به‌سه‌وه‌فان.
7- بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌و كه‌سه‌دا، وه‌ك بونی شه‌كره , غوده, داالملوك, ئه‌م نه‌خۆشیانه ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌سه‌وه‌فان زیاتر ده‌كه‌ن .
ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) :
سه‌وه‌فان نه‌خۆشیه‌كه كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت, بوونی ڕه‌ق بوون‌و ئازارێكی زۆر له‌جومگه تووشبووه‌كه وا له‌و كه‌سه ده‌كات، نه‌توانێت ئیشه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌ته‌واوی جێ به‌جێ بكات، له‌هه‌ندێك كه‌سدا وای لێ ده‌كات توانای ئیشكردنی هه‌ر نامێنێت كه گه‌شته ئه‌م ڕاده‌یه پزیشكه‌كه‌ت پێشنیازی گۆڕینی جومگه‌كه‌ت بۆ ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردن‌و دیاریكردنی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) :
كاتێك هه‌ستت به‌ئاوسان‌و ڕه‌قبوونی جومگه‌كانت كرد، له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی ئێسك‌و ڕۆماتیزم بكه‌یت ئه‌و زانیاریانه‌ی پێ بڵێیت كه پێویسته وه‌ك:
1-به‌دورو درێژی وه‌سفی جۆری ئازاره‌كه‌ی بۆ بكه‌یت‌و كه‌ی ئازاره‌كه ده‌ستی پێكرد، ئایا ئازاره‌كه به‌رده‌وامه یان دێت‌و ده‌ڕوات ئایا شتێك یان چالاكیه‌ك هه‌یه ئازاره‌كه‌ت باشتر یا خراپتر بكات.
2-ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی ترت هه‌یه پێویسته پێی بڵێیت .
3- ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك له‌خێزانه‌كه‌تاندا هه‌یه پێویسته پێی بڵێیت.
4- پێویسته ئاگاداری بكه‌یت ده‌رباره‌ی جۆری خواردنت وه ده‌رباره‌ی هه‌ر ده‌رمانێك كه‌به‌كاری دێنیت .
5-قه‌ت پێشتر جومگه‌ت تووشی پێكان بووه بۆ نمونه كاتی وه‌رز یان له‌ڕووداوێكی به‌ركه‌وتنداوه ڕووداوی سه‌یاره یان به‌ربونه‌وه.
پشكنینی سه‌ره‌تایی/
له‌كاتی پشكنینی سه‌ره‌تایی جومگه تووش بوه‌كه‌دا پزیشكه‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ بوونی ئاوساوی, ئازار, سوربونه‌وه, جوڵه‌ی جومگه‌كه، پاشان پزیشكه‌كه‌ت له‌وانه‌یه بتنێرێت بۆ پشكنینی تاقیگه‌و ئه‌شیعه.
پشكنینی وێنه‌ی تیشكی/
1- تیشكی ئێكس، ئه‌شیعه: هه‌رچه‌نده كركراگه له‌ئه‌شیعه‌دا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام داخورانی كركراگه ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی بۆشایی نێوان ئێسكه‌كان كه له‌ئه‌شیعه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌روه‌ها