&&&& سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ ( چۆک )
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ به‌شی دووه‌م :
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
--- ده‌رمانی ئازارشکێن به تایبه‌ت جۆری ( NSAID ) له ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و ده‌رزی و شاڤ و شروبه‌وه :ئازار و ئاوساوی و سوور بوونه‌وه که‌م ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام به‌کاربێت وه‌ک پڕۆڤین ، ڤۆڵتارین ، ئیندۆسید ، ڤێڵدین ؛ ۰
--- مه‌رهه‌می جۆری ( NSAID ) که ئه‌ژنۆی پێ چه‌ور ده‌کرێت و ده‌شێلرێت ۰
--- ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لینجی دروست ده‌که‌نه‌وه و ناهێڵن نه‌خۆشی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ زیاتر بێت و کڕکڕاگه‌که به‌هێزتر ده‌که‌ن وه‌ک :
ــــ گلۆزکه‌ماین سۆلڤه‌یت ( glucosamine sulfate ) ۰
ــــ کۆنترۆتین ( Chondroitin ) ۰
ـــ MSM
۲ ـــ عیلاج ته‌بیعی ( فیزۆسێراپی ) : له ڕێگه‌ی ئامێری (T.N.S ) و وه‌رزشه‌وه بۆ به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی ئه‌ژنۆ و قاچ ۰
۳ ـــ لێدانی ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و ده‌زیه‌کان بریتین له :
--- هایلۆرۆنیک ئه‌سید ۰
--- پلازمای نه‌خۆشه‌که ۰
--- ده‌رزی ستیرۆید : ئێستا زۆر که‌م به‌کار دێت وه‌ک ( دیپۆمیدڕۆڵ ) چونکه کارێگه‌ریه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یه و زیانی لاوه‌کی هه‌یه ۰
--- به‌کارهێنانی خانه‌ی کۆندرۆسایت که له نه‌خۆشه‌ک وه‌رده‌گیرێت ۰
٤ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Infrared light therapy) که زۆر کاریگه‌ره و زوو ئه‌نجامه باشه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
٥ ـــ به‌کارهێنانی نازوڕی جومگه : بۆ لابردنی داخورانی کڕکڕاگه و ڕاکێشانی ئاوی کۆبۆه‌ی ناو ئه‌ژنۆ و لابردنی ئێسقانی زیاده و لێدانی ده‌رزی بۆ ناو ئه‌ژنۆ ؛ له ژێر به‌نجی گشتی دا ده‌کرێت ۰
٦ ـــ گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌شێکی یان به ته‌واوی : پێویسته کاتێ ئه‌نجام بدرێت که هه‌موو ڕێگاکانی تر بێ سوود بووببن : چونکه نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه و له ژێر به‌نجی گشتی دا ده‌کرێت و جومگه دروستکراوه‌که دوای چه‌ند ساڵێک پێویسته بگۆڕێته‌وه ؛ ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌که هیچ سوودێکی وای لێ نه‌بێنێت ۰
۷ ـــ ده‌رزی چینی یان ده‌رزی ئاژنینین ؛ پێویسته پزیشکی پسپۆڕ بیکات ۰
۸ ـــ هه‌ندێ گژوگیای سروشتی وه‌ک زه‌رده‌چه‌وه ، زه‌نجه‌بیل ، زه‌یتی زه‌یتوون ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمیایی گشتی :
--- چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت ( وه‌ک که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان ) له‌گه‌ڵ چاره‌کردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی نیشانه‌کانی زیاتر ده‌که‌ن وه‌ک ئێسکه نه‌رمه ۰
--- دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون ۰
--- هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
--- ئه‌نجام دانی وه‌رزش له ژێر چاودێری پزیشک و زیاتر کردنی جوڵه ۰
--- پاپه‌ند بوون به ڕێنمیایی خۆراکی ته‌ندروست و نه‌خواردنی ( یان که‌مکردنه‌وه‌ی ) ئه‌و خۆراکانه‌ی هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاد ده‌که‌ن و زیاتر خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی بۆ هه‌وکردنی جومگه‌کان باشن ( پێشتر له‌م په‌یجه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ۰
--- به‌کارهێنانی جه‌وه‌نه‌ی ئاوی گه‌رم یان سه‌هۆڵ ۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و ئاوساوی .
--- به‌کارهێنانی پاندجی تایبه‌تی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ .
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
