قليشانى پاژنه پێ ؟!
چ وەرزێك دروست دەبێت زیاتر؟
نیشانەکانی چیە؟
هۆکاری دروست بونی چیە؟
چارەسەر چیە؟
...
نەخۆشی (cracked Heel) قلیشانی پاژنەی پێ...
لە گەل هاتنی وەرزی هاویندا زۆر کەس کێشەی وشك بوونی پێستیان بۆدروست دەبێت کە ئەوانیش بریتیە لە (تۆشکی سەر،زبر بوونى لێو، قلیشانی پاژنەی پێ).....
هۆکارەکانی دروست بونی؟
۱ـ کەمی شێ لەو ناوچەیە
۲ـ ئەگەر کەسەکە نەخۆشی کەی هەبێت وەك شەکرە و کێشەی سوڕی خوێن
۳ـ زۆر ڕاوەستان یان زۆر ڕێکردن
٤- له کەش و هەوای گەرم و وشك
٥-سك چون و رشانةوة
٦-كەمی ڤیتامین E
۷ـ قەڵەوی
۸ـ لە پێ کردنی پێڵاوی بەرز و تەسک
نیشانەکانی چین؟
۱ـ پێستی دەور و بەری ناوچەکە زبر و وشك دەبێت
۲ـ خورانى ناوچەکە
۳ـ دروست بوونى برين له ناو ناوچەیە
٤ـ لەوانەیە توشی خوێن بەر بوون ببێ لەو ناوچەیە
چارەسەرەکانی چین؟
۱ـ تەڕ کردنی ئەو ناوچەیە بە ئاو و مادەی چەورکەر
۲ـ لەپێ نەکردنی پێلاوی تەسك
۳ـ بەکارهينانى بەردە پێ و لێک خشاندنی بۆ لابردنی ئەو ناوچە زبرە و خانە مردوەکانی دەوروبری
٤ـبەکار هێنانی گۆرەوی ئازار شکێن
٥ـ هەموو رۆژێك مەساجی ئەو شوێنە بکە تا چا دەبێت
٦ـخواردنی ڕژەیەکی تەندروستی میوە و سەوزە وماسی و هێلکە
۷ـ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی شەکری زۆر و سۆدە و خواردنی خێرا
۸ـ ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆری ئاو بخۆ
۹ـ بەکار هێنانی مەڵهەم