چی بکەین بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
چەند ڕێنمایی یەكی گرنگ بۆ ڕێگە گرتن لە توشبوون بە بـەردی گورچـیـلـــە
بەردی گورچیلە وەك ئاشكرایە نەخۆشی یەكی بە ئازارە , بەڵام یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە دەكرێت ڕێگە لە توشبونی بگیرێت بە پەیڕەو كردنی سیستمێكی تەندروست بۆ ژیان و جێبەجێكردنی ڕێنمایی یە تەندروستی یە پێویستەكان. لێرەدا ئاماژە بەچەند ڕێنمایی یەك دەدەین .
لــەوانەش:
1. ئاوخواردنەوە: خواردنەوەی بڕی پێویستی ڕۆژانەی ئاوی خاوێن یامەتی پاراستنی گورچیلەكان دەدات لە توشبونیان بە كێشەی تەندروستی . ئاوخواردنەوەی زۆر دەبێتەهۆی ڕێگری كردن لە مانەوەی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا. بۆیە پێویستە ڕۆژانە لانی كەم 2 لیتر ئاو بخورێتەوە. وە دەتوانرێت ئاوی لیمۆ و پرتەقاڵ و میوە ترشەكانیش بخورێتەوە كە سودیان دەبێت بۆ رێگری كردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.
2. وەرگرتنی بڕی پێویستی كالیسیۆم و ڤایتامین D : كەمی بڕی پێویستی كالیسیۆم لە لەشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە , بۆیە پێویستە بڕی پێویستی ئەوخۆراكانە بخورێن كە دەوڵەمەندن بە كالسیۆم , وەك { پەنیر, ماست, سەوزە گەڵادارەكان, فاصۆلیا, نیسك,هتد} ,كە دەبێت ڕۆژانە 1000 ملگم بێت , وەپێویستیشە بڕی پێویستی ڤایتامین D وەربگیرێت بۆئەوەی یارمەتی كالسیۆم بدات لەلایەن لەشەوە وەربگیرێت, ئەویش دەبێت ڕۆژانە (800-1000 IU) بێت.
3. كەمكردنەوەی صۆدیۆم: وەرگرتنی بڕی زیاد لە پێویست لە صۆدیۆم دەبێتە هۆكار بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە, بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە كەمتر بخورێن كە بڕێكی زۆر صۆدیۆمیان تێدایە. وەك خۆراكە سوێرەكان, خۆراكە لە قوتونراوەكان.
4. كەمكردنەوەی پرۆتینی ئاژەڵی: خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕی زۆر پرۆتینیان تێدایە وەك (گۆشتی سور, هێلكە, خۆراكی دەریایی,هتد) دەبنە هۆی زیادبوونی ئاستی (uric acid) كە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە. بۆیە پێویستە هەوڵبدرێت لەسیتمی خۆراكی ڕۆژانەدا ئەو خۆراكانە زۆر كەمبكرێنەوە و زۆر بەكەمی بخورێن .
5. دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی بەرد دروست دەكەن: هەندێك خواردن و خواردنەوە هەن كە ئەگەر بە بڕی زۆر بخورێن ئەوا دەبنە هۆكار بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە , لەوانەش چەوەندەر, سپیناغ, قاوە, چا, هتد... ئەگەر كەسێك بەردی گورچیلەی هەبێت ئەوا پزیشك ڕێنمایی دەكات كە واز لەم جۆرە خواردن و خواردنەوانە بهێنێت یاخود كەمیان بكاتەوە.
6. ڕاگرتنی كێشی هاوسەنگی لەش: زۆر بوونی كێشی لەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆ تەندروستی لەش بەگشتی , وە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار بۆگورچیلەكان و زیانیان پێدەگەیەنێت , و ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكات.
7. دووركەوتنەوە لە خواردنەوە شیرینەكان: ئەو خواردنەوانەی كە شەكر لە پێكهاتەیاندا هەیە بەتایبەت شەكری فرەكتۆز , دەبنە هۆكاربۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە . بۆیە پێویستە وارز لەو خواردنەوانە بهێنرێت و لە جیاتی خواردنەوەی سروشتی بەكاربهێنرێت.
سەرچاوە /
وێب سایتی سكوڵی پزیشكی زانكۆی هارڤارد.