هۆكارەكانی زۆر هەستانی شەوانە بۆ میزكردن
هەندێك كەس پێش نوستن میز دەكەن، بەڵام لەكاتی نوستنیشدا چەندجارێك بۆ مەبەستی میزكردن هەڵدەستن، لە هەواڵێكی ماڵپەڕی (عالم السكری) ئەوە ئاشكرا كراوە كە هەندێك كەس شەوانە لە كاتی نوستندا میزكردن هەراسانیان دەكات و ناچاردەبن بە هەستان بۆ میزكردن، ئەمەش ئەگەری ئەوەی هەیە كە سەرەتایەك بێت بۆ دەركەوتنی چەند نەخۆشییەكی شاراوە.
لەو هەواڵەدا ئاماژەبەوەشكراوە كە ئەو حاڵەتە بە "nocturia" ناسراوە، پەیوەست نییە بە تەمەنەوە و پێویستە ئەو كەسانە سەردانی پزیشكی پسپۆڕبكەن، چونكە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و لاوازبوونی بەرگری لەش و نەخۆشییەكانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی مێشك و خەمۆكی و ڕاڕایی لێدەكرێت.
پێویستە لە ماوەی 24 كاتژمێردا مرۆڤێكی ئاسایی 2.5 لیتر میز بكات، بەڵام ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتربوو، نیشانەیەكە بۆ تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكەرە