سەرئێشەی شەقیقە
ئەم جۆرەی سەرئێشە زۆر لە سەرئێشەی ئاسایی ئاڵۆزترە بە ئینگلیزی پێی ئەوترێت Migraine, کە بەهۆی گوڕانکاری کیمیاوی ڕوو ئەدات لەئەنجامی کارتێکردنی بارودۆخی دەورو بەر وەکو ڕۆشنایی و بۆن کردن.
هەنێک جار ئەم سەرئێشەیە باوەییە، هەر چەندە تا ئێستا هۆکارێکی ڕوونی نییە بەڵام ئەم حاڵەتانەی خوارەوە کاریگەری زۆرە
یەکەم. گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان... لەبەرئەوەی دوو لەسەر سێی تووشبووەکان لە ڕەگەزی مێینەیە، بۆیە ئەم حاڵەتە زیاتر لە نزیک کاتی سوڕی مانگانە ئەم سەرئێشەیە دەرەکەوێت
دووەم.. ڕۆشنایی و خواردنەوەی کحوللیەکان و دەنگی بەرزو گۆڕانکاری لە پەستانی خوێن و تێکچوونی خەو حاڵەتە قورستر ئەکەن
نیشانەکانی.
1. سەرئێشەکە زیاتر ئەکەوێتە یەک شوێنی سەر بەتایبەت نێوچەوان
2. تووشبوورکە زۆر هەستیارە بە ڕۆشنایی و بە دەنگە دەنگ بۆیە زیاتر هەوڵی ئەوە ئەدات لە ژوورێکی تاریکی بێ دەنگ ڕاکشێت
3. بینینی چاو لێڵ دەبێت هەندێک جار بینینەکە ئەبێت بە دووهێڵ،. واتا بینینی شتێک ئەکات بە دوو.
4. تووشبوورکە زیاتر هەست بە هێڵنج یان دڵ تێکهەڵچوون ئەکات
5. هەست بە خراپبوون ئەکەیت کاتێک زۆر ئەجووڵێیتەوە یان ئەچەمێیتەوە
7. هەندێک جار هێندە بێزارکەرە نەخۆشییەکە توانای قسەکردنی نییە یان ئەگەر قسەش بکات وشەکان بە جوانی دەرنابڕێت
چۆنێتی کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتە
هەتا بۆت بکرێت دوور بکەوەرەوە لە قەرەباڵغی و ڕۆشنایی،..و زیاتر لەسەر جێگە بمێنەرەوە چونکە ئەم سەرئێشەیە جاری وا هەیە دوو ڕۆژ ئەخایەنێت لە هەر جارێک کە تووشت ئەبێت،
چەند جۆرێک لە ئازار شکێن هەیە کە یارمەتی سووکردنی دەدات وەکو
Ibuprofen یان Naproxen یان Sumaiptan یان یان metoclromide
بەڵام ئەو چارەسەرانە بە سکی بەتاڵ بەکار مەهێنە چونکە بۆ گەدە قورسە،
