#بۆچی پزیشکەکان #زۆرجار رێنمای ئەو #کەسانەی کەخوێنیان #زۆرە دەکەن ، #خوێن ببەخشن و لەم #چەند #شتانەش دورکەونەوە؟!
بەشی :: راگەیاندن
بەرزبوونەوەی ئاستی (ھیمۆگڵۆبین) لە خوێندا بەیەکێک لە ھۆکارەکانی (زۆر خوێنی) دادەنرێت و ئەوەش خانەکان زیاددەکات و ئازارێکی زۆر لە سەردا دروست دەکات و دەشێت ژمارەیەک نیشانەی سەیر لە جەستەدا دەربکەوێت.
ھۆکارەکانی زۆر خوێنی ئەمانە:-
١- جگەرەکێشان دەتوانێت خوێن زیادبکات و ئەوەش لەبەر کەمبوونەوەی ئۆکسجینە لە خوێندا و بڕێکی زیاتری (ھیمۆگڵۆبین) درووست دەکرێت.
٢- ئەگەر لە شوێنێکی بەرز لەئاستی رووی دەریاوە دەژیت پێویستە بێیتە شوێنێکی نزم، چونکە لەشوێنی بەرزدا لەبەر کەمی ئۆکسجین ھیمۆگڵۆبین زیاددەکات.
٣- کەم خواردنەوەی ئاو وادەکات خوێن خەست ببێتەوە و ھیمۆگڵۆبین زیادبکات و پێویستە بڕێکی باشی ئاو بخۆیتەوە.
٤- خواردنی وەک گۆشتی سوور و جگەر و گوێز و شوکوڵاتە کەمبکەرەوە ،چونکە بڕێکی زۆر ئاسنیان تێدایە و خوێن زیاددەکەن.
٥- بڕێکی کەمتر ئەو خواردنانە بخۆ کە ڤیتامین (C)سییان تێدایە ،چونکە ئەو ڤیتامینە ھانی زیاتر مژینی ئاسن دەدات لە ریخۆڵەدا.