چی ڕوو ئەدات ئەگەر بریندار بیت بە بزمارێكی پیس و ژەنگدار (ژەنگاوی) یان چەقۆیەكی پیس و ژەنگدار یان هەر شتێكی تری پیس و ژەنگدار و پیسی هەڵیناو
#🌷🌷
✍نەخۆشی تیتانەس
نەخۆشیەكی مەترسیدارە و زیانی زۆر گەورە بە كۆئەندامی دەمار ئەگەیەنیت
ئەویش بەهۆی بەكتریایەكەوە تووش ئەبێت كە پێی ئەوترێت كۆليستيريديم تیتانی (Clostridium tetani).
ئەم بەكتریایە لە خۆڵ و خاشاكی پیس و ئاوی پیس و شتی ژەنگ گرتوو و پیس و لە ناوەوەی ڕیخۆڵەی مرۆڤ و ئاەژەلیشدا هەیە
ئەم نەخۆشیەتووشی هەموو تەمەنێك ئەبێت
نیشانە و لێكەوتەكانی نەخۆشی تیتانیۆس
- نیشانەكانی نەخۆشی تیتانەس ئەكرێ لە (ڕۆژی یەكەم تا ڕۆژی حەوتەم دەر بكەون) و سەرەتا لە دەورو بەری برینەكە تەشەنوج دروست ئەبێت بە هۆی دەردانی ژەهر و پاشماوەی ئەم بەكتریایە و دواتر ئەم نیشانانە :
خەوزڕان.
سەرئیشە.
هەست نەكردن بە پشوودان و هەست كردن بە هیلاكی.
دەردانی پاشەڕۆ و ژەهری ئەم بەكتریایە ئەبێتە هۆی تەشەنوج و گرژبوون و ڕەقبوونی زۆربەی ماسولكەكانی لەش و بەتایبەت ماسولكەی شەویلگە و بۆیە بە تەشەنوج كردنی ئەم ماسولكەیە و زیان گەیاندن بە ڕیشاڵ و ماسولكەی ڕوخسار (trismus) وا ئەكات دەم دا بخرێت یان بە ئەستەم بكرێتەوە.
هەروەها هەر بەهۆی ئەم كرژ بوون و تەشەنوجەوە بۆی هەیە كیشە لە كۆ ئەندامی هەناسە دروست بكات و بە زەحمەت هەناسە بدەیت و گەر بڕەكەشی زۆر بیت مردنیشی لی ئەكەوێتەوە
🌿 هۆكارەكانی نەخۆشی تیتانیۆس
برینی شتی پیس بوو و ژەنگدار
وەك ئەو برینانەی بە هۆی بزمار و ووردە ئسنی پیس و دەرزی و شتی تر و شوێن گاز گرتنی حەشەرات و بەكارهێنانی دەرزی مادەی هۆشبەر
الحروق.
🌿
.زیان و لێكەوتەخرابەكانی كوتانی دژی نەخۆشی تیتانیۆس :
لە %25 كوتانەكانی لێكەوت و زیانی لاوەكی لێ ئەكەویتەوە ئەویش مەترسدار نین وەك سووربوونەوە و خورانی شوینی كوتان و یان برینەكە خۆی یان هەنێ جار تەشەنوجی كەم ماوە لە شوێنی كوتان و برین
چۆنیەتی دەست نیشان كردنی
دكتۆرەكان پشت ئەبەستن بە :
مێژووی نەخۆشیەكە : بۆ دەست نیشان كردنی نەخۆشی تیتانیۆس وەك بوونی تەشەنوج و ئاوسان لە ماسولكەكان لە رابردوو یان چەند ڕۆژێ پێشتر
پشكنینی پزیشكی : پشكنینی بۆ بوونی ئەم بەكتریایە كە زۆر پشتی پێ نابەستری چونكە لە ڕیخۆڵەدا هەیە و لەویش زیان بەخش نیە .
چارەسەری نەخۆشی تیتانیۆس:
ئەنتی بایۆتیك : مەبەستی سەرەكیش لێی لەناو بردنی سەرچاوەی ژەهرەكە یە كە بەكتریای كۆليستيريديم تیتانی (Clostridium tetani)ە .
چاودێری كردن لە ناو نەخۆشخانە : ئەمیش لەبەر مەترسی تەشەنوجی كۆئەندامی هەناسە و مردن بۆ ئەوەی گەر تەشەنوج ڕوویدا لە كۆ ئەندامی هەناسە زوو هەناسەی دەستكرد و چارەسەر وەر بگریت .
كوتان : ئەمیش دوای توش بوون بە نەخۆشیەكە یان گومان لە توش بوونی لە داهاتوودا چونكە كەسی تووشبوو بەرگری لەشی وەك پیویست نیە و ناتوانی دژایەتی ئەم بەكتریایە بكات بۆیە بە كوتان هاوكاری كۆ ئەندامی بەرگریت ئەكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەكتریاكە .
خۆپارێزی لە ئەگەری تووش بوون دوای بریندار بوونیش بە شتیكی تووشبوو :باشتر بوون و چاڵاك بوونی جولەی كەسەكە بۆ ئەوەی ئەگەرەكانی تەشەنوج كەم بكەیتەوەو نەهیلیت بەسەرتا زال بیت هەتا بەرگری لەشت خۆی لەناویان ئەبات
لە زۆربەی وڵاتانیش لەگەڵ كوتانی ساڵانەی منالان لە دوو مانگی سەرەتا بە بڕیكی كەم مناڵ ئەكوتن بۆ ئەم نەخۆشیە و لە كۆتایی نۆ مانگیشدا كوتانێكی تری بۆ ئەكەن و لە تەمەنی 11 سالیشدا كوتانی كۆتایی بۆ ئەكەن
وە هەموو دە ساڵ جارێكیش بە دواداچوونی بۆ ئەكەن
وە یەكی لە باشترین شتەكانیش بۆ خۆ پاراستن لە تووش بوون بەم نەخۆشیە دوای بەركەوتن و بریندار بوون بە شتێكی پیس پاك راگرتنی برینە و نەهیڵیت برینەکە پیس بێت..