فریاگوزاری بۆ گەشکە
گەشكە
بریتییە لە دروستبوونی هەندێک حالەتی نائاسایی لە مرۆڤدا ماسولكه كانی له ش كرژ ده بێت و خاو ده بێتەوه بەشێوەيەكی كت و پڕ و بەردەوام كه دەبێته هۆی جوڵەو ڕاوەشاندێکی لەش كه كۆنترۆڵ ناكرێت
نیشانەكانی گەشكە :
🔷• كەسەكه چاوی بەم لاو لادا دەجوڵێت.
🔷• لەهۆش خۆ چوون.
🔷• ڕه ق بونی ماسولكەكان بەشێوەيەك كه كۆنترۆڵ ناكرێت.
🔷• هێڵنج دەدات.
🔷• دەمی دادەخات و ددانی ناكريته وه.
🔷• كەسەكە ليك و كەف يان شله له دەمی دێتەدەرەوه.
🔷• دەگونجێت هەناسە بوەستێت.
🚑🚑فریاگوزاری سەرەتایی بۆ گەشكە:
۱ـ كەسەكه بپارێزه و یارمەتی هێواشبوونەوە و لەسەرخۆ پاڵخستنی كەسەكە بدە.
۲ـ پاراستنی سەری کەسەکە به سه رين بيت يان هه ر شتيك بێت لەژێر سەری نەخۆشەكه دايبنی.
۳ـ قەرەباڵغ نەكردنی دەوروبەری بۆ ئەوەی هەوا گۆڕكێ ئاسان بێت.
٤ـ جلو بەرگ يان هەر شتێكی توند شل بكەرەوه لەنزیک ملی کەسەکە (وەک بۆین باخ یان هەرشتێکی تر)
٥ـ پارچە قوماشێکی خاوێن دەخەینە نێوان ددانەکانی بۆئەوەی زمانی بریندار نەبێ.
٦ـ دانانی کەسەکە لە باری چاکبوونەوەو هۆش هاتنەوە بۆ ئەوەی هەر شله و دەر دراوێك هەبوو نەچێته ناو سييەكان.
٧ـ لەكەڵ كەسەكه بمێنەوه هەتا چاك دەبێتەوه.
٨ـ ئەگەر مناڵ بوو فێنكی بكەوه و جلەكانی دابنێ.
#وەرگیراوە