---- ڕه‌قبوون ( ته‌شه‌نجی ) ماسولکه‌کانی مل :
---- نیشانه‌کانی و گرنگترین هۆکاره‌کانی :
---- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ به‌شی یه‌که‌م :
ــــ ڕه‌ق بوون یان ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل یه‌کێکه له گرنگترین هۆکانی ئازاری مل و سه‌رئێشه ؛ گه‌لێک جار ته‌شنجه‌که ئازاری زۆره و ڕه‌نگه ببێته هۆی گێژبوون و سه‌رسووڕان و تێک چوونی ته‌وزانی ئه‌و که‌سه ۰
&&&& نیشانه‌کانی ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل :
۱ ـــ ئازارێکی زۆر و کت‌وپڕ ۰
۲ ـــ به زه‌حمه‌ت جوڵانی یان نه‌توانینی جوڵانی مل و شان ۰
۳ ـــ زیاد بوونی ئازار له کاتی جوڵانی سه‌ر و شان و مل ۰
٤ ـــ ئازاری مل و سه‌رئێشه به تایبه‌ت پشتی سه‌ر ۰
٥ ــــ هه‌ستکردن به میروله‌کردن له پشتی مل و گێژبوون ۰
&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل :
۱ ــــ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دیار شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر و لاپتۆب و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌وه ۰
۲ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر : وه‌ک جانتای سه‌فه‌ر و جانتای خوێندکار ۰
۳ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس ته‌نها به لایه‌کی شان ۰
٤ ــــ به‌کارهێنانی مۆباێڵ و ئایپاد و چه‌مانه‌وه‌ی سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له جیاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی مۆباێڵ بۆ ئاستی چاو ۰
٥ ـــ زۆر جوڵانی مل و به به‌رده‌وامی : بۆ نموونه له‌و خانمانه‌دا که زۆر خه‌ریکی شت سڕین و پاکردنه‌وه‌ی ناو ماڵن ۰
٦ ـــ قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی ۰
۷ ـــ وه‌رزی زۆر قورس و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک به به‌رده‌وامی و بێ پشوو ۰
۸ ـــ که‌وتنه سه‌ر لا یان پشت له‌پڕ له کاتی نووستن ۰
۹ ـــ دانیشتن یان پاڵ که‌وتن به شێوازی هه‌ڵه ۰
۱۰ ـــ ئینزلاقی بڕبڕه‌کانی مل یان سه‌وه‌فان یان نه‌خۆشی جومگه‌کانی بڕبڕه‌کانی مل ۰
۱۱ ـــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش : له ئه‌نجامی که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نی یان به‌رزی پله‌ی گه‌رمی یان نه‌خۆشی وه‌ک سک چوون و ڕشانه‌وه ۰
۱۲ ــــ که‌می کانزا‌کان به تایبه‌ت کالسیۆم و پوتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ڤیتامین دی ۰
۱۳ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک لازکس ، ئه‌ده‌لات ، ڤێنتۆلین و ئه‌مینۆفلین ۰
۱٤ ـــ ئه‌نفلاوه‌نزا ۰
۱٥ ـــ کاتی سکپڕی ، ئالووده بوون به مادده کحولیه‌کان ۰
۱٦ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ک : فایبرۆمایه‌ڵجیا ، هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( السحایا ) ، هه‌وکردنی شانه‌کانی مێشک ، هه‌ندێ نه‌خۆشی جومگه‌ی شان ، نه‌خۆشی میڵتپڵ سکلێرۆسس ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری