--- بۆ زیاد کردنی باڵا : باشترین جۆره‌کانی وه‌رزش :
--- بۆ چاره‌سه‌ری کورتی باڵا ؛ ئه‌م وه‌رزشانه بکه ڕۆژانه :
ـــــ ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه به‌شێکی سه‌ره‌کی یه بۆ چاره‌سه‌ری کورتی باڵا ؛ به‌ڵام کۆمه‌ڵێک وه‌رزش هه‌یه که سوودیان زۆرتره و کاریگه‌ریان زیاتره بۆ زیاد کردنی باڵای مرۆڤ به مه‌رجێک ڕۆژانه ئه‌نجام بدرێت و تا بتوانرێت زۆرترین ماوه بکرێت ۰
ـــــ ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌شه‌ی باڵایان وه‌ستاوه به ئه‌نجام دانی ئه‌م وه‌رزشانه ڕه‌نگه ( ٤ ــ ٥ سم ) باڵایان زیاد بکات ۰
ـــــ ئه‌توانیت وێنه‌ی وه‌رزشه‌کان و زانیاری زیاتر به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگریت له کلینکی تایبه‌تی خۆم ڕۆژانه ۰
--- باشترین جۆره‌کانی وه‌رزش بۆ زیاد کردنی باڵای مرۆڤ :
۱ ــــ خۆ هه‌ڵواسین : له ناو ماڵ یا له هۆڵی وه‌رزش ئه‌توانرێت بکرێت ؛ ئه‌و که‌سه بۆ ماوه‌ی ( ۱۰ ـــ ۲۰ چرکه )
خۆی هه‌ڵ بواسێت و قاچ و پشتی به شێوه‌یه‌کی ڕێک بێته خواره‌وه ؛ به‌ڵام باشتره سمت و ئه‌ژنۆکانی بنووشتێنه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ؛ سه‌ره‌تا ڕۆژانه بیست جار بیکات و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکات ۰
۲ ــــ په‌ت په‌تێن : بۆ ماوه‌ی ( ۱ ـــ ٤ خوله‌ک ) : ڕۆژانه پێنج جار یان زیاتر ۰
۳ ــــ پاڵ که‌وتن له سه‌ر پشت : ئه‌ژنۆکانت بنوشتێنه‌وه و سمتت به‌رزکه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی ( ۱۰ ــ ۲۰ چرکه ) و سه‌ره‌تا ڕۆژانه بیست جار بیکه و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکه ؛ ئه‌م یه‌کێکه له باشترین وه‌رزشه‌کان ۰
٤ ـــ وه‌رزشی دانیشتن : قاچه‌کانت به ڕیکی درێژ بکه و په‌نجه‌کانی ده‌ستت بده له په‌نجه‌کانی پێت و دواتر هه‌ردوو ده‌ستت به‌رزکه‌ره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ک پشت و شانت گۆشه‌ی ۹۰ دروست بکات و بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک ده‌ست به‌رزکه‌ره‌وه ؛ ؛ سه‌ره‌تا ڕۆژانه بیست جار بیکه و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکه ۰
٥ ـــ وه‌رزشی خولانه‌وه : به ڕێکی له سه‌ر پشت پاڵ بکه‌وه و ده‌سته‌کانت به‌ڕێکی دابنێ بۆ سه‌ره‌وه ؛ دواتر مل و سه‌ر و ده‌سته‌کانت به‌ڕێکی به‌رز بکه‌ره‌وه ؛ سه‌ره‌تا ڕۆژانه ( ۱۰ ـــ ۲۰ جار ) بیکه و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکه ۰
٦ ـــ وه‌رزشی کۆبرا : به ڕێکی له سه‌ر ده‌م پاڵ بکه‌وه و ده‌سته‌کانت به‌ڕێکی به‌ره‌و پێشه‌وه دابنێ ؛ دواتر سه‌ر و مل و شانه‌کانت به ڕێکی به‌رز بکه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک و هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵ بکێشه و به هێواشی هه‌ناسه بده‌ره‌وه و دواتر سه‌ر و ده‌سته‌کانت دابنێره‌وه ؛ ڕۆژانه ( ۱۰ ـــ ۲۰ جار ) بیکه و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکه ۰
۷ ـــ وه‌رزشی بازدان : به ڕێکی له سه‌ر ده‌م پاڵ بکه‌وه و ده‌سته‌کانت به‌ڕێکی به‌ره‌و خواره‌وه دابنێ : هه‌ناسه بده‌ره‌وه : دواتر سنگت به ڕێکی به‌رز بکه‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی پشتت بنووشتێنته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستت به ڕێکی به ئاراسته‌ی پێشه‌وه ؛ ڕۆژانه ( ۱۰ ـــ ۲۰ جار ) بیکه و هه‌موو پێنج ڕۆژ جارێک زیاتر بیکه ۰
۸ ـــ مه‌له‌کردن : مه‌له باسکه له هه‌موو شێوه‌کانی تر باشتره ۰
ــــ کورتی باڵا وه‌ک هه‌موو کێشه ته‌ندروستی یه‌کان چاره‌سه‌رکردنی به ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات ؛ دواتر نه‌هێشتنی هۆکار و چاره‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی وێنه‌ی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی ده‌رمان و ڕێنمایی خۆراک و ته‌ندروستی پێویسته‌وه :
ـــ بۆ زانینی هۆکار و چاره‌سه‌ری کورتی باڵا ئه‌توانن چه‌ند بابه‌تێک بخوێنه‌وه له په‌یجه‌که‌م دا که پێشتر بڵاو کراوه‌ته‌وه‌۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی