هەوکردنی گورچیلە
هەوکردنی گورچیلە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم ئەندامە سەرەکییەی جەستە بە باشی کارەکانی نەکات و سست بێت، ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگای پشکنینی خوێن و میزەوە دیاری بکرێت.
هۆکارەکانی هەوکردنی گورچیلە :-
هەوکردنی گورچیلە چەند هۆکارێکی جیاواز و دیاریکراوی هەیە، ئەم نەخۆشییە زیاتر پەیوەندییەکی جێنەتیکی هەیە، واتە لەو خێزانانەدا زۆرتر دەردەکەوێت کە پێشینەی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەبووە، هەروەها ژەهراویبوونی لەش و هەوکردنی جگەری جۆری (B وC) هۆکارن بۆ تووشبون بە هەوکردنی گورچیلە.
جگە لەوەش لاوازیی سیستمی بەرگری لەش، بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکەکان، زۆر خواردنی چارەسەرە ئازارشکێنەکان و ئەو حەپانەی دەبنە هۆی میزکردنی زۆر هۆکارن بۆ تووشبون بە هەوکردنی گورچیلە.
هەروەها کۆمەڵێک هۆکاری تر هەن کە زۆر دیار و ئاشکران وەک:-
– پەستانی بەرزی خوێن
– نەخۆشی شەکرە
– قەڵەویی
– نەخۆشییەکانی دڵ
– تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵ
نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە :-
نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە لەسەرەتادا زۆر دیارنین، بەڵام لەکاتی هەست کردن بە هەریەک لەم نیشانانەدا دەتوانیت پشکنینی پزیشکی بۆ گورچیلەکانت بکەیت.
– گۆڕانکاری لە کاتەکانی میزکردندا.
– بوونی زیپکەی گەورە لە بەشەکانی لەشدا، وەک پێ، دەست و ڕوخسار.
– گۆڕانی ڕەنگی میز.
– بوونی خوێن لە میزدا.
🔬🔬دەستنیشانکردنی
فەحسی میز
سۆنەر
زەرع
💉💉چارەسەر
بە دەرمان
Ceftriaxon
claforan
suprax
ciprodar
kifkex
بە سروشتی
خواردنەوەی ئاوی زۆر
زوو میز کردن
دورکەەتنەوە لە خوێ و گۆشتی سور
وەرگیراوە
